
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه ڕایگه‌یاند، ڕووسیه له ڕێککه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا پێشنیاری ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی گوشارهێنان بۆ سه‌ر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه کە پیتاندنی ئۆران‌یۆم بگه‌یه‌نێته سیفر و ڕوانگه‌ی پووتین به‌نیسبه‌ت به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیمی ئێرانه‌وه نه‌گۆڕاوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ٢٤ی پووشپه‌ڕ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه ڕاپۆرتی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی هه‌واڵده‌ریی "ئاکسیۆس"ی ڕه‌ت کرده‌وه‌که ئیددیعای کردبوو که له ڕێککه‌وتننامه‌ی نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیه‌دا، ڕووسیه ڕه‌زامه‌دیی خۆی بۆ گوشارهێنان بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران دەربڕیوە هه‌تا به‌رنامه‌ی ناوکیی خۆی سنووردار بکات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه ئه‌و ڕاپۆرته‌ی "ئاکسیۆس"ی به "شه‌ڕی سیاسی" ناو بردووه و له‌وباره‌وه ڕایگه‌یاندووه ئامانج له‌و ڕاپۆرتانه په‌ره‌پێدانی گوشاره بۆ سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیمی ئێران.
ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی ڕووسیه پەرژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی که "هه‌ڵوێستی ئێمه له به‌رانبه‌ر به‌رنامه‌ی ناوکیی ئێران ڕوونه، ئێمه جه‌ختمان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه له ڕێگه‌ی سیاسی و دیپلۆماتیک کردووه‌ته‌وه و ئاماده‌یی خۆمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ک کە هه‌موو لایه‌ک له‌سه‌ری ڕه‌زامه‌ند بن، ده‌ربڕیوه".
ڕووسیه له دوای ده‌سپێکی شه‌ڕی دژی ئۆکراین له ساڵی ٢٠٢٢، پێوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران زیاتر په‌ره پێ داوه و مۆسکۆ چه‌ندین جار ڕوانگه و هه‌ڵوێستی ئه‌رێنیی خۆی له‌هه‌مبه‌ر مافی ڕێژیمی ئێران بۆ که‌ڵکوه‌رگرتنی ئاشتییانه له وزه‌ی ناو‌کی ده‌ربڕیوه به‌ڵام ئه‌مریکا، وڵاتانی ڕۆژاوایی و ئیسرائیل، ڕێژیمی ئێران به ده‌سپێڕاگه‌یشتن به چه‌کی ناو‌کی تاوانبار ده‌که‌ن و ڕێژیمی ئێرانیش چه‌ندین جار ئه‌وه‌ی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له دژکرده‌وه به‌و ڕاپۆرته‌ی "ئاکسیۆس"دا وتی: "ئێمه هیچ ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ک که مافی به فه‌رمیی ناسینی پیتاندنی تێدا نه‌گونجابێت، قەبووڵ ناکه‌ین".