کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی برای شەهیدێکی حیزب لە سەردەشت

12:01 - 11 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، کاک  برایم خزری ناسراو بە برایمی حەسەنی خدری برای شەهیدی فەرماندە عەبدوڵڵا خزری خەڵکی گوندی بێوخەڵەف سەر بە شاری سەردەشت لە تەمەەنی ٧٧ ساڵیدا و بە هۆی بەساڵاچوویی و نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو سەر بە بنەماڵەیەکی شۆرشگێڕ بوو و لە دوای شۆڕشی گەڵانی ئێران و ئازادبوونی کوردستان زۆر بەدڵسۆری شانی دایە بەر پاراستنی کوردستان و ئەوکات کە زۆربەی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات لە گوندی بنێوخەڵەف نیشتەجێ ببوون بە شانازییەوە  خزمەتی پێشمەرگەکانی دەکرد و هەر ئەوەش بوو بە هۆی ئەوەی کە کاتێک حیزب گوندەکانی بەجێ هێشت لەلایەن داگیرکەرانی ڕێژیمی ئیسلامییەوە بکەوێتە بەر ئەزیەت و ئازار .

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.