
لێژنەی بوولینگ و بیلیاردی کرماشان، نزیکەی دوو ساڵە کە بە بێ بەرپرس ماوەتەوە و سەرقاڵی کێشە ناتەواوە ئیدارییەکان بۆ هەڵبژاردنی بەرپرسی نوێیە کە ئەمە نیشانەیەکی ڕوون لە ناکارامەیی بەرپرسانی بواری وەرزشی ڕێژیمە.
لە خەزەڵوەری ١٤٠ـەوە و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغی چوار ساڵەی بەرپرسایەتیی محەممەدڕەزا نەقدی، لێژنەی بوولینگ و بیلیاردی کرماشان لە دۆخێکی کاتی و ناڕووندایە.
سەرەڕای ناونووسیی چەندین بەربژێر و بەڵێنە بەردەوامەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، ئەم ڕەوتە چەندین جار بە هۆکاری ناڕوون و نادیار ڕاوەستاوە.
لە کاتێکدا کە فەریبۆرز زەریفی، بەرپرسی گرووپی گەشەی وەرزشی قارەمانیی پارێزگا ئیدعای ئەوە دەکات کە هەوڵەکان بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەکی تەندروست و ڕوون بەردەوامن و سکاڵا دەروون سازمانییەکان و کێبڕكیێ پشتی پەردە، ڕەوتی بڕیاردانی تووشی کێشە کردووە.
سەرنجنەدان و گرینگینەدانی ڕەها بە پرسی مودیرییەتی وەرزش لە کرماشان بووەتە بەشێکی جیانەکراو لە پێکهاتەی ناکارامەیی ئیدارە وەرزشییەکانی ئەم پارێزگایەدا.