
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤، مامۆستا محەممەد غەفاری خەڵکی شاری کرماشان، یاسازانی دیار و یەکێک لە دامەزرێنەرانی بەرەی یەکگرتووی کورد، لە شاری کرماشان کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا محەممەد غەفاری تەمەنی پڕ بەرهەمی خۆی بە شێوەیەکی کاریگەر بە خزمەتی نەتەوەی کورد و بە تایبەت خەڵکی کرماشان لە بواری فەرهەنگی، سیاسی و یاساییدا بەسەر برد و مرۆڤێکی زانا و هاوڵاتییەکی دەروەست و چالاکوانێکی کاریگەر لە بوارە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکان بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.