کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە ورمێ

12:19 - 25 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤، موهەندس یاسین پۆڕزوور خەڵکی گوندی قاسملوو، لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە کوچی دوایی کرد.

موهەندس یاسین کەسێکی نیشتمانپەروەر و گەلدۆست بوو و بە هۆی پێگە و کارەکەی لە شاری ورمێ و ناوچەکانی دەوروبەری ڕێزی تایبەتی لێ دەگیرا.

موهەندس یاسین چەند ساڵ دوای هاتنەسەرکاری ڕێژیم دژایەتیی خۆی لە گەڵ ڕێژیم دەربڕی و پشتیوانیی لە خەباتی نەتەوایەتیی کورد بە ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات کرد.

ناوبراو لاوانی بە هزری نەتەوەیی و شۆڕشگێریی پەروەردە دەکردن و هانی دەدان گرینگیی زۆر بە خۆیندن بدەن .

تەرمی موهەندس یاسین ڕۆژی سێشەممە لە زێدەکەی خۆی لە گوندی قاسملوو و لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاکی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.