کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مووسا ئومیدی بانگی لقی ٧ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ڕێژیم کرا

16:36 - 25 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ، مووسا ئومیدی، چالاکی سیاسی و بەرپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد لە پارێزگای ئیلام بانگی لقی ٧ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ڕێژیم لە ئیلام کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤،هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم چالاکە سیاسییە و دەسبەسەریان کرد.

هێزەکانی ڕێژیم هەندێ کەلوپەلی کەسی ناوبراو لەوانە لەپتاب، مۆبایل و کتێبەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠١، ئەم چالاکە سیاسییە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندیی گرووپەکان یان ڕێکخراوەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران" بانگی دادسەرای ڕێژیم لە ئیلام کرابوو.