
عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دوای کۆتایی هێرشه‌کانی ئیسرائیل و تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین حه‌فته له ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌س، له حه‌شارگه‌ی ژێرزه‌وینییه‌که‌یدا هاته ده‌ره‌وه و به لێدوانێکی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌وه وتوویه: "ده‌توانین زیانێکی گه‌وره‌تر له ئه‌مریکا بده‌ین".
عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هێزی به‌ناو دادوه‌ری ڕێژیم‌دا وتوویه: "ئه‌و ناوه‌نده‌ی ئه‌مریکا که له قه‌ته‌ر کردمانه ئامانجی هێرشی مووشه‌کی، یه‌کێک له ناوه‌نده هه‌ره هه‌ستیاره‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که بوو، هه‌رکات سانسۆری هه‌واڵده‌رییه‌کان کۆتایی پێ بێت ڕوون ده‌بێته چ زیانێکی گه‌وره‌مان گه‌یاندووه‌ته به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له ناوچه‌که".
ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی هه‌روه‌ها باسی له‌وه کردووه که "هه‌ڵبه‌ت ده‌توانین هێرشی گه‌وره‌تر و زیانی زیاتر بگه‌یه‌نینه ئه‌مریکا و ئه‌وانی دیکه".
خامنه‌یی له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و لێدوانه‌یدا وتوویه: "ئێران له ئه‌مریکا ناترسێت به‌ڵکوو ئه‌وان ده‌ترسێنێت".
سه‌ره‌ڕای شکستی گه‌وره‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم له به‌رانبه‌ر هێرشی ئیسرائیل، ڕێبه‌ری ڕێژیم له‌و لێدوانه‌یدا وتوویه که ئه‌گه‌ر ئیسرائیل توانای به‌رگری ببایه و له کۆماری ئیسلامی ناترسایه ئه‌وا خۆی به ئامریکاوه هه‌ڵنه‌ده‌واسی".