
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، بۆ چه‌نده‌مین جار و هاوشێوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو چه‌ندین هێرشی به‌ربڵاوی دیکه له ڕێگه‌ی دڕۆنی خۆته‌قێنه‌وه کیڵگه نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیان له شاری زاخۆ و دهۆک کرده ئامانج و زانێکی زۆری مادی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و کێڵگانه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕێکخراوی دژه‌تێرۆری کوردستان، دوو دڕۆنی خۆته‌قێن سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سه‌کۆی نه‌وتیی "دی ئێن ئۆ"یان له "پیشخابوور" له ناوچه‌ی زاخۆ کردووه‌ته ئامانج.
چه‌ند کاتژمێر دوای ئه‌و هێرشه، دڕۆنێکی دیکه هێرشی کرده سه‌ر سه‌کۆی نوتیی "دی ئێن ئۆ" له کێڵگه‌ی "تاوکی" له زاخۆ.
دوابه‌دوای ئه‌و هێرشانه، شیرکه‌تی نه‌وتیی نۆروێژیی "دی ئێن ئۆ" ڕایگه‌یاند، چالاکییه‌کانی خۆی له کێڵگه‌ی نه‌وتیی "تاوکی" به شێوه‌ی کاتی ڕاگرتووه.
ئه‌و شیرکه‌ته به جه‌ختکردنه‌وه له سه‌ر نه‌بوونی زیانی گیانی به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه، باسی له‌وه کردووه خه‌ریکه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ زیانه مادییه‌کان ده‌کرێت و له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاندووه که "له دوای کۆتایی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان، به‌رهه‌مهێنان دووباره ده‌ست پێده‌کاته‌وه".
هه‌روه‌ها سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هێرشی دیکه کرایه سه‌ر سه‌کۆی نه‌وتیی "هێنت ئۆیلـ"ـی ئه‌مریکایی له ناوچه‌ی "باعردی" سه‌ر به شاری شێخان له پارێزگای دهۆک که زیانی مادی و گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌کی فه‌رمی، ئه‌و هێرشه تێرۆریستییانه‌ی مه‌حکووم و ئامانج له‌و هێرشانه‌ی بۆ لاوازکردنی ژێرخانه ئابوورییه‌کانی هه‌رێم و دروستکردنی مه‌ترسیی گیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستیی کارمه‌ندانی غه‌یره‌نیزامی به‌شی وزه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ی هه‌رێم دوای له ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کردووه که بۆ ڕێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئهاوا هێرشێکی دیکه ده‌سبه‌کار بن و ئه‌منییه‌تی وزه له ناوچه‌که دابین بکه‌ن.
خۆمه‌یس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی "ئه‌لسه‌یاده" له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆیدا که فه‌یسبووک، ئه‌و هێرشانه‌ی وه‌کوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیددی بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌ت و سه‌قامگریی عێراق له قه‌ڵه‌م داوه.
ناوبراو جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئه‌و هێرشانه نیشانده‌ری هه‌وڵی گرووپه چه‌کداره‌کانه بۆ ڕێگری له به‌ره‌وپێشچوونی وڵات له بواری سه‌قامگیریی سیاسی، ئه‌منییه‌تی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه ئاماژه‌ی به‌وه داوه که له کاتێکدا ئه‌و هێرشانه به‌رده‌وامن که هه‌ولێر و به‌غدا له هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی مووچه‌ی مانگانه‌ی کارمه‌ندانی هه‌رێمی کوردستانن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، له سه‌ره‌تای مانگه‌وه هه‌تا ئێستا زیاتر له ١٥ جار هێرش کراوه‌ته سه‌ر کێڵگه نه‌وتییه‌کانی کوردستان له هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک، که‌رکووک و زاخۆ.