
له ڕه‌وتی شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی نێوان ڕێژیمی ئێران و ئیسرائیل و هێرشه پێچه‌وانه‌کانی ئه‌و دوو وڵاته بۆ سه‌ر یەک، نوێترین ئاماری زیانه‌کان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن کۆی گشتیی کۆمپانییە ئیسرائیلییه‌کانی "به‌زان" که یه‌کێک له خاوه‌ن پاڵاوگه نه‌وتی و به‌رهه‌مهێنه‌رانی کاره‌با له که‌ناراوی حه‌یفایه، ٢٠٠ میلیۆن دۆلارزیانی به‌ر که‌وتووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ کۆمپانیی بەزان کە خاوه‌نی کۆمەڵێک کۆمپانیی و وه‌زه‌خانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له که‌ناراوی حه‌یفایە، ڕاپۆرتێکی ڕادەستی بوورسی ئیسرائیل کردووە که باس له‌وه ده‌کات له چواره‌مین ڕۆژی شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌دا ڕێژیمی ئێران له ڕێگه‌ی مووشه‌کی بالستیکه‌وه دامه‌زراوه‌کانی ئه‌و وه‌زه‌خانه‌یه‌ی کرده ئامانج و خەساریکی قورسی بە وزەخانەکە گەیاندووە.
راپۆرتەکە باسی لەوە کردووە کە ٣ کەس لە پسپۆڕانی وزەخانەکەش لەم هێرشەدا گیانی خۆیان لەدەست داوە.
به گوێره‌ی زانیارییەکانی ئەم راپۆرتە ٦٠ له سه‌دی سووته‌مه‌نیی پێویستی که‌رتی هاتوچۆ و نیوه‌ی پێداویستیی بەنزینی ئیسرائیل، لە ڕێگه‌ی پاڵاوگەی بەزانەوە دابین دەکرێت.
لە ئیستادا به‌شێکی وزه‌خانەکە و پاڵاوگەکە کاری ئاسایی خۆیان ده‌ست پێ کردووه‌ته‌وه به‌ڵام بۆ چاککردنەوەی هەموو کێشەکانی وزەخانەکە، دوو مانگ زیاتر کات پێویستە.
ماڵپه‌ڕی ئابووریی "کالکالیست" ڕاپۆرتێکی له سه‌ر زیانەکانی کۆمپانییەکانی به‌زان بڵاو کرده‌وه که تێیدا ئاماژه به‌وه کراوە تاکوو ئێستا سه‌ندووقی تایبه‌تیی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیی ئیسرائیل، بڕی ٤٨ میلیۆن دۆلار لە زیانەکانی کۆمپانیی بەزانی قه‌ره‌بوو کردووه‌ته‌وه.
هەر لە پێوەندیی لەگەڵ خەسارەکانی ئیسرائیل لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا، میدیا ئیسرائیلییەکان باس له‌وه ده‌که‌ن که تاکوو ئێستا کۆی زیاتر لە ٤٩ هەزار دۆسییه‌ی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانەکانی شەڕ ڕادەستی وەزارەتی دارایی ئیسرائیل کراوە کە زیاتر لە ٣٩ هەزرایان سەبارەت بە خەسارگەیاندنی مووشەکەکانی ئێران بە خانوبەرەی خەڵک بووە.
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به‌پێی یاسا هه‌موو زیانەکانی زیانبه‌رکه‌وتووانی شه‌ڕ قه‌ره‌بووی ماددی ده‌کاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "واڵ ستریت ژۆرناڵ" ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، له ڕاپۆرتێکدا باسی له چۆنیه‌تیی هێرشه‌کانی ڕێژیم بۆ سه‌ر ئیسرائیل کردووه و نووسیویه‌تی: "ڕێژیمی ئێران له ڕه‌وتی شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌دا به گۆڕینی تاکتیکی هاویشتن و دۆزینەوەی که‌لێنگه‌لێک له سیستمی به‌رگریی ئیسرائیل‌دا، توانیویه ئامانجه مووشه‌کاکانی خۆی به شێوه‌ی وردتر بپێکێت".