کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ: ئیسرائیل لەسەر مەرجە پێویستەکان بۆ ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژە لە غەززە ڕازی بوو

12:12 - 11 پووشپەڕ 2725

دۆناڵد ترامپ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس نووسیویەتی: ''ئیسرائیل بەو مەرجانەی کە پێویستن بۆ ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژە ڕازی بووە. لەم ماوەیەدا لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە هاوکاری دەکەین''.

ناوبراو وتی: "قەتەر و میسر کە بۆ گەیشتن بە ئاشتی زۆر هەوڵ داوە، ئەم پێشنیارە کۆتاییە پێشکەش دەکەن. هیوادارم حەماس ئەم ڕێککەوتنە قەبووڵ بکات، لەپێناو داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەو ڕێکەوتنە قەبووڵ بکات، چونکە دۆخەکە باشتر نابێ - تەنها خراپتر دەبێت".

هەروەها بڵاڤۆکی ''ئاکسیۆس'' لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندووە کە ڕان دێرمێر ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل،  ستیڤ ویتکاف، نوینەری تایبەتی ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە کە ئیسرائیل پێشنیارەکەی قەتەری قەبووڵ کردووە و ئامادەیە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ حەماس دەست پێ بکات.