
ڕۆژنامه‌ی واڵ ستریت ژۆرناڵ به ئاماژه‌دان به ده‌سبه‌سه‌رداگرتن بەسەر ڕێژه‌یه‌کی زۆر چه‌کۆچۆڵ و که‌ره‌سته‌ی پێشکه‌وتووی سه‌ربازیی ڕێژیم لە ناوچه‌کەدا، باسی له‌وه کردووه که کۆماری ئیسلامی له‌هه‌وڵدایه بۆ جارێکی دیکه هێزه نیابه‌تییانه‌ی خۆی له ناوچه‌که پڕچه‌ک بکاته‌وه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی واڵ ستریت، ڕێژیمی ئێران به خێرایی هه‌وڵه‌کانی خۆی بۆ ناردنی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی پێشکه‌وتووی سه‌ربازی بۆ میلییشیاکانی لە ناوچه‌کەدا، به‌تایبه‌ت حووسییه‌کانی یه‌مه‌ن و حیزبۆڵڵای لوبنان، خستووه‌ته گه‌ڕ.
ئه‌و ڕاپۆرته به سه‌رنجدان به چۆنیه‌تی ناردنی ئه‌و که‌ره‌سته سه‌ربازییانه له ئێرانه‌وه بۆ لوبنان باسی له‌وه کردووه که کۆماری ئیسلامی له‌م دواییانه‌دا ناردنی چه‌کوچۆڵ بۆ حیزبۆڵڵای به بارهەڵگرە بچووکەکان و له ڕێگه‌ی سووریه‌وه به‌ڕێ کردووه، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که پێشتر به بارهرڵگری گەورە و کامیۆن که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی ده‌گه‌یانده وڵاتانی ناوچه‌که.
ئه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامانه‌ی ڕێژیم له‌کاتێکدایه که "سێنتکام" ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، له هه‌ژماری "ئیکس"ـدا ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی "به‌ره‌ی مقاومه‌تیی میللیی یه‌مه‌ن" توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له ٧٥٠ تۆن که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی ڕێژیمی ئێران‌دا بگرن کە بڕیار بووە بگاتە دەستی حووسییەکان.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراو‌ی سێنتکام، ئه‌و که‌ره‌سته سه‌ربازییانه سه‌دان مووشه‌کی کڕووزی پێشکه‌وتوو، مووشکی دژه‌که‌شتی، سیستمی به‌رگریی ئاسمانی، ڕادار، بزوێنەری دڕۆن و ده‌یان که‌ره‌سته‌ی دیکه‌ی له‌خۆ گرتبوو.
هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌ی فارسیی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی "ئیکس" ڕۆژی ٢٢ی پووشپه‌ڕ، پشتیوانیی خۆی له هێرشی حووسییه‌کان بۆ سه‌ر که‌شتییه بازرگانییه‌کان لە ده‌ریای سوور ده‌ربڕیبوو.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌وڵه‌تی نوێی سووریه باسی له‌وه کردووه که له سنووری خۆی له‌گه‌ڵ عێراق و لوبنان، ده‌ستیان به سه‌ر بارێکی چه‌کۆچۆڵی ڕێژیم‌دا گرتووه.
هاوکات ئه‌رته‌شی لوبنان له ئۆپه‌راسیۆنێکی نوێ‌دا ده‌ستی به سه‌ر چه‌ند بارێک لە که‌ره‌سته سه‌ربازییه‌کانی ڕێژیمی ئێران‌دا گرتووە که سه‌دان مووشه‌کی دژەزرێپۆشی ڕووسیه‌ی تێدا بووه.
ئاشکرابوونی هەوڵی شەڕەنگێزانەی ڕێژیم له ناوچه‌که‌دا ته‌نیا نموونه‌یه‌کی دیکه له سیاسه‌تی مه‌ترسیداری کۆماری ئیسلامییه و خۆشکردنی ئاگری شه‌ڕه نیابه‌تییه‌کانی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاستدایە و ئه‌وه‌ش ته‌نیا سیاسه‌تێک که ئه‌منییه‌تی ناوچه‌که ده‌خاته مه‌ترسییه‌کی جیددییه‌وه نییه، به‌ڵکوو خه‌ڵکی ئێرانیش تووشی تێچووی قورسی سیاسی و ئابووری ده‌کات.