
کێڤین کرامێر، سێناتۆری کۆماریخوازی ئه‌مریکا له ویلایەتی داکۆتای باکوور، به ئاماژه‌دان به چۆنیه‌تیی هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌مریکا به‌نیسبه‌ت کۆماری ئیسلامییه‌وه له داهاتوودا وتی: "له دوای هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی ڕێژیم له فۆردۆ و ئیسفه‌هان، پێویستییه‌ک بۆ درێژه‌دان به هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران نابینین و له ئێستادا پێداگرین له سه‌ر کاراکردنی مێکانیزمی ماشه له‌لایه‌ن ئورووپاوه".
ئەم سێناتۆرە کۆماریخوازە ئه‌مریکاییە ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی پووشپه‌ڕ، له وتووێژێکدا له وڵامی پرسیاری ئایا ئه‌مریکا دووباره هێرشی سه‌ربازی ده‌کاتەوە سه‌ر ئێران یان نا؟ وتی: "ئه‌گه‌ر ڕاستگۆ بم له‌گه‌ڵتان، پێم وایه ترامپ بڕیارێکی دروستی دا. ئەو هێرشێکی ورد و نهێنی ئەنجام دا و ده‌رفه‌تی پێویستی به تاران دا تاکوو دژکردەوەیەکی ئاشتیخوازانه لەخۆی نیشان بدات".
کێڤین کرامێر به جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر زیانه‌کانی هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی ئێران وتی: " به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیمی ئێران بۆ چه‌ند ده‌یه‌ی دیکه دوا خرا".
هه‌روه‌ها "کرامێر" باسی له‌وه کردووه که هیچ هۆکارێک بۆ چوونه نێو شه‌ڕێکی درێژماوه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی نییه و ترامپ هێزی خۆی له‌و هێرشه‌دا نیشان دا و ڕه‌نگه ئه‌و هه‌وڵه ببێته هۆی ئاشته‌وایی.
ناوبراو سەبارەت بە کاراکردنی مێکانیزمی ماشه له‌لایه‌ن ئورووپاوه ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ته‌واوی شه‌ڕه‌کان سه‌ربازی نین و له زۆربه‌ی کاته‌کاندا زیانگه‌یاندنی ئابووری یان سایبێری ده‌توانێت به هه‌مان ئاستی هێرشی سه‌ربازی شوێندانه‌ر بێت.
هاوکات له‌گه‌ڵ قسه‌کانی ئه‌و سێناتۆره کۆماریخوازه‌ی ئه‌مریکا، سێ وڵاتی ئورووپایی به‌نیسبه‌ت به بنبه‌ستگه‌یشتنی دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی و کاراکردنی مێکانیزمی ماشه هۆشدارییان دا.