
پارلەمانی بلژیک ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی پووشپه‌ڕ، به په‌سه‌ندکردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌ک سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانی وه‌کوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی پێناسە کرد.
ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه به پێشنیاری ده‌ریا سه‌فایی، نوێنه‌ری به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانی له پارلەمانی بلژیک خرایه ده‌نگدانه‌وه و په‌سه‌ند کرا.
ڕۆژی ڕابردوو ده‌ریا سه‌فایی به بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامێک له هەژماری ئیکسی خۆیدا نووسی: "بڕیارنامه‌ی پێشنیارکراوی من بۆ به تێرۆریستناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامی، ئه‌مڕۆ له پارلەمانی بلژیکدا په‌سه‌ند کرا".
سەفایی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی خۆی له‌مه‌ڕ به تێرۆریستناساندنی سپای پاسدارانی پێشکه‌ش به قوربانییانی سه‌رکوت و تێرۆریزم له ئێران، ڕۆژهه‌ڵاتی نیوەڕاست و هه‌موو جیهان کرد.
ناوبراو له دژکرده‌وه به ده‌نگی بێلایه‌نی حیزبی کۆمۆنیستی بلژیک به‌و گه‌ڵاڵه‌یه، وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له هه‌ڵوێستی ئه‌و حیزبه، ڕه‌وتی "چه‌پی تونداژۆ" و "ئیسلامگه‌رایی" وه‌کوو یەک ڕەواڵەت له قه‌ڵه‌م داوه.
سپای پاسداران پێشتریش له‌لایه‌ن چه‌ندین وڵاتی وه‌کوو ئه‌مریکا، عه‌ره‌بستان، به‌حره‌ین، کانادا، سوید و پاراگوای وه‌کوو ڕێکخراوێکی ترۆریستی پێناسەی بۆ کراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریکا له خاکه‌لێوه‌ی ساڵی ٩٨ی هه‌تاویدا سپای پاسدارانی وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی، خستە نیو لیستەی گرووپە تێرۆریستییەکانەوە.
په‌سه‌ندکردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له پارلەمانی بلژیک، درێژه‌ی گوشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه دژی ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی که ڕۆڵێکی سه‌ره‌کییان له سه‌رکوتی ناڕه‌زایه‌تییه نێوخۆییه‌کان و ناسه‌قامگریی ناوچه‌کەدا هه‌یه.