
دوابەدوای ئاگربەست لەنێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل بە نێوبژیوانیی ئەمریکا، فەرماندە سەربازییە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی هۆشدارییان دا کە بۆ دەسپێکردنەوەی شەڕ ئامادەیی تەواویان هەیە.
بڵاوکراوەی نیووزویکی ئەمریکایی، ڕۆژی هەینی ٢٧ی پووشپەڕ، لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا نووسی: ''فەرماندە سەربازییەکانی ڕێژیمی ئێران جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەگەر جارێکی دیکە هێرش بکرێتە سەر ئەو وڵاتە نە پاشەکشە دەکات و نە بەزەیی نیشان دەدات.''
بەپێی هەواڵدەریی نیووزویک هەرچەندە شەڕ و پێکدادانەکانی ١٢ ڕۆژە بەهۆی ئاگربەستەوە ڕاگیراون، بەڵام گرژییەکانی ناوچەکە هێشتا زۆرن. ، کۆماری ئیسلامی هۆشداریی داوە کە بچووکترین جووڵە یان دەستدرێژی سەربازیی دەتوانێت ببێتە هۆی دەستپێکردنەوەی دەستبەجێی شەڕ و پێکدادانەکان و ئەمەش هاوسەنگی ناسکی نێوان ئاشتی و ململانێ لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست تێک دەدات.
لە درێژەی ڕاپۆرتی نیووزویکدا هاتووە، هاوکات لەگەڵ لێدوانەکانی فەرماندەکانی سپای پاسداران، دەوڵەتی ئەمریکا هەڵسەنگاندنی هەواڵگریی نوێ ڕەت دەکاتەوە کە سەبارەت بە لەنێوبردنی تەواوەتی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەپێچەوانەی بانگەشەکانی دۆناڵد ترامپە.