کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوكی شەهیدێکی کوردستان لە پیرانشار

10:52 - 29 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کاک عەبدوڵڵا شێخە، خەڵکی گوندی پەسوێی پیرانشار و باوکی شەهیدێکی کوردستان لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا و بە هۆی جەڵتەی مێشکەوە لە نەخۆشخانەیەکی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە دێلکە و هەوشینانی ناوچەی سەرشاخانی مەهاباد لە دایک بووە.

کوڕێکی کاک عەبدوڵڵا بە ناوی هادی شێخە، لە ڕیزی شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندایە.

هادی شێخە ساڵی ١٣٧٨ لە پەسوێ لە دایک بووە. ناوبراو پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو و پلەی سەرلکی هەبوو.

شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی تیمێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر جاددەی مەهاباد ـ پیرانشار نزیک ئاوایی لکبن کەوتنە بەر هێرشی بەکرێگیراوانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و لە ئاکامدا هادی شێخە و هاوڕێی پێشمەرگەی ئەیووب سوڵتانی خەڵکی ئاوایی خورینج سەر بە شارستانی پیرانشار شەهید بوون.

کاک عەبدوڵڵا هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە. 

تەرمی کاک عەبدوڵڵا هەەمان ڕۆژ لە گۆڕستانی شەهیدانی گوندی پەسوێ بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.