
ڕۆژی هەینی ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کاک ئەحمەد ئیبراھیمزادە ناسراو بە ئەحمەد شکاک و خەڵکی مێونە، بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
کاک ئەحمەد شکاک کەسێکی خۆشناوی ناوچەی ڕەبەت بوو و باوەڕی قووڵی بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات و جووڵانەوەکەی ھەبوو.
کاک ئەحمەد شکاک کەسێکی باوەڕپێکراو و جێگای متمانەی کادرەکانی حیزب لەم ناوچەیە بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.