
سکای نیووز له دووتوێی ڕاپۆرتێکدا باسی له‌وه کردووه که دانوستانه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ سێ وڵاتی ئورووپایی ئاڵمان، فه‌رانسه و بریتانیا له ڕۆژی ٥ی خه‌رماناندا له ژنێف به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌واڵده‌ریی "ته‌سنیم" سه‌ر به سپای پاسداران نووسیویەتی: "کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ سێ وڵاتی ئورووپایی له‌باره‌ی ده‌سپێکی دانوستانه‌کانه‌وه ڕێک که‌وتن به‌ڵام نه کات و نه شوێنی دانوستانه‌که دیاری نه‌کراوه".
ئه‌و هه‌واڵده‌رییه‌ی ڕێژیم زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاردارەوە نووسیویەتی: "نوێنه‌رانی کۆماری ئیسلامی و سێ وڵاتی ئورووپایی ئاڵمان، بریتانیا و فه‌رانسه له‌سه‌ر دانوستانی ناو‌کی گه‌یشتوونه‌ته ڕێککه‌وتن".
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له‌باره‌ی باسی سه‌ره‌کیی دانوستانه‌که قسه کراوه به‌ڵام له‌سه‌ر ورده‌کاریی "کات و شوێن" زانیارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
زانیارییه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه داوه به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانه‌کانی حه‌فته‌ی داهاتوو له ئاستی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت.
شایانی باسه هه‌ر سێ وڵاتی ئاڵمان، بریتانیا و فه‌رانسه ئه‌ندامی ڕێککه‌وتننامه‌ی به‌رجامن و هه‌تا مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ده‌توانن مێکانیزمی ماشه کارا بکه‌ن.
پێشتریش هه‌ر سێ وڵاتی ئورووپایی به‌نیسبه‌ت ڕێکنه‌که‌وتن و سه‌رنه‌گرتنی دانوستانه‌کان هۆشداریی جیددی‌یان به ڕێژیمی ئێران دابوو.
ترسی به‌رپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له کاراکردنی مێکانیزمی ماشه له ئاستێکدایه که بڵاڤۆکی سیاسیی سپای پاسداران "سۆبحێ سادق" له بابه‌تێکدا به ترسه‌وه باسی له‌وه کردووه که شه‌پۆلێکی قورسیی هه‌ڵاوسان و گرانی دوای مێکانیزمی ماشه ئێران ده‌گرێته‌وه.