
له درێژه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ڕه‌وتی له‌سێداره‌دانه‌کان له به‌ندیخانه‌کانی ئێران‌دا، لانیکه‌م ٨ به‌ندکراوی دیکه له به‌ندیخانه‌کانی شاره‌کانی زاهێدان و ئه‌لیگووده‌رز له سێداره دراون.
هه‌واڵده‌ریی "حاڵ‌وه‌ش" سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هەواڵی جێبەجێکرانی سزای له‌سێداره‌دانی ٦ به‌ندکرانی به‌لووچی له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی زاهیدان بڵاو کرده‌وه.
ئه‌و به‌ندکراوه له‌سێداره‌دراوانه له ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، له چه‌ند دۆسییه‌ی جیاوازدا ده‌سبه‌سه‌ر کران و له دادگای ئینقلابی زاهێداندا سزای له‌سێداره‌درانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له به‌ندی گشتیی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی زاهێدان بۆ ژووری تاکه‌که‌سی ڕاگوێزران و سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له سێداره دران.
"حاڵ‌وه‌ش" شوناسی سێ که‌س له‌و ٦ به‌ندکراوه له‌سێداره‌دراوه‌ی به‌و شێوه‌یه بڵاو کرده‌وه؛ عه‌بدولجه‌لیل ده‌رکه‌زهی، نێعمه‌توڵڵا شه‌هنه‌وازی و داریووش شه‌به‌خش .
هه‌تا ئیستا زانیارییه‌ک له شوناسی ئه‌و سێ له‌سێداره‌دراوەی دیکه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌رییه مافی مرۆییه‌کان هاووڵاتییانی به‌لووچ که ٥ هه‌تا ٦ له‌سه‌دی حه‌شیمه‌تی ئێران پێک دێنن، زیاترین ئاماری له‌سێداره‌دانی ئێرانیان پێک هێناوه.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و به‌ندکراوه له‌سێداره‌دراوانه له توێژی هه‌ره بێبه‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران و به‌لووچستانن و زۆربه‌یان سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه‌یه‌کی پڕ حه‌شیمه‌تن.
هاوکات سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، دوو به‌ندکراوی دیکه له به‌ندیخانه‌ی ئه‌لیگووده‌رز سزای دژه‌مرۆیی له‌سێداره‌دانیان بۆ جێبه‌جێ کراوه.
شایانی باسه هه‌تا ئیستا جێبه‌جێکرانی ئه‌و سزایانه له‌لایه‌ن ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کان و هێزه به‌ناو یاساییه‌کانی ڕێژیمه‌وه پشتڕاست و بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.