کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لایەنگرانی ڕێژیمی ئێران هەڵمەتێک بۆ تێرۆری ترامپ و نێتانیاهوو وەڕێ دەخەن

13:40 - 11 پووشپەڕ 2725

عەبدولمەجید خەراقانی، مەلای نزیک لە ڕێژیمی ئێران و چالاکیی مەزهەبی، وێڕای هەڕەشە لە ترامپ و نێتانیاهوو ڕایگەیاندووە کە پێویستە هەڵمەتێکی پارە کۆکردنەوە بە ئامانجی تێرۆری ترامپ و نێتانیاهوو ڕێک بخرێت.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ترامپ و نێتانیاهوو ئێستا لە بەرەی دژی ئیسلامدان و لە ئورووپا کوشتنی ئەوان بە ٢٠ میلیۆن دۆلار ئەنجام دەدرێت.

قسەکانی ئەو لایەنگرەی ڕێژیم لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، زانایانی شیعە حوکمی موحارببوونی هەرکام لە ترامپ و نێتانیاهوویان دەرکردبوو.

ناسر مەکارم شیرازی و حوسێن نووری هەمەدانی دوو لەو ئاخوندانە بوون کە دژبەرانی خامنەیی واتە ترامپ و نێتانیاهوویان بە "موحارب" ناساندبوو و هەروەها ئاخوند "نەجمەدین تەبەسی"ـش وتبووی کە ترامپ دەستی بە خوێن سوورە و پێویستە سزای خۆی وەربگرێت و دڵنیاییشی دابوو کە ناهێڵن ترامپ، ئاسایشی هەبێ.