کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سزای یەکیەتیی ئورووپا بەسەر حەسەن شەمخانی بەهۆی دەورلێدانی گەمارۆ نەوتییەکانی ڕووسیە

21:18 - 30 پووشپەڕ 2725

یەکیەتیی ئورووپا حوسێن شەمخانی کوڕی عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لەگەڵ چەند شیرکەتی سەر بە ناوبراو، بەهۆی ڕۆڵی سەرەکی لە بازرگانی نەوتی ڕووسیە و چالاکیی لە ناوگانی نەوتی نهێنی ئەو وڵاتەدا، خستە نێولیستی گەمارۆکانەوە.

یەکیەتیی ئورووپا لە یەکێک لە پەکێجە گەمارۆە نوێیەکانیدا، ڕایگەیاند کە حوسێن شەمخانی، سەرمایەداری ئێرانی چالاک لە بواری نەوتدا، بەهۆی ڕۆڵی دیار و بەرچاوی لە هەناردەکردنی نەوتی ڕووسیە و هاوکاری لەگەڵ تۆڕی نەوتی ناسراو بە "ناوگانی سێبەر"، خرایە لیستی سزاکانی یەکیەتیی ئورووپا.

لە بەیاننامەی یەکیەتیی ئورووپادا هاتووە: ''حوسێن شەمخانی لە کەرتێکی ئابووریدا کاردەکات کە سەرچاوەیەکی بەرچاوی داهات بۆ دەوڵەتی ڕووسیە دابین دەکات.

شەمخانی لە ڕێگەی شیرکەتەکانی ئەدمیراڵ و میلاووس کە بنکەکەی لە دوبەیە ڕۆڵی سەرەکی لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران و ڕووسیە دەگێڕێت.