
وتەبێژی دەوڵەتی پزشکییان لە نوێترین وتەکانی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە ئاماری کوژراوانی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل گەیشتووەتە هەزار و ٦٢ کەس.
فاتمە موهاجرانی ڕۆژی سێشەممە ٣١ی پووشپەڕ لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند کە ئاماری کوژراوانی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی شەڕە ١٢ ڕۆژەکەدا گەیشتووەتە هەزار و ٦٢ کەس کە تەنیا ٢٧٦ کەسیان خەڵکی سێڤیلن.
وتەکانی موهاجرانی سەبارەت بەوەی کە تەنیا ٣ لەسەر چواری ئاماری کوژراوان خەڵکی سێڤیلن لەکاتێکدایە کە ڕێژیم لە هەوڵدابوو بە فریودانی خەڵکانی ئێران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، زۆرترین ئاماری کوژراوان، کەسانی سێڤیل ڕابگەیێنێت.
بەپێی ئامارە ئاماژەپێکراوەکەی موهاجرانی، ١٠٢ ژن، ٣٨ منداڵ، ١٨ کادری پزیشکی، ٥ یاریدەدەری مانگی سوور، ٣٤ قوتابی و ٥ کەسی فەرهەنگی لە نێوان کوژراواندان.
لە بەرانبەریشدا و بە هۆی هیرشە مووشەکی و پەهبادییەکانی ڕێژیم بۆ سەر ئیسرائیل، لانیکەم ٢٨ کەسی سێڤیل کوژران و زیاتر لە ٤٠٠ کەسیش بریندار بوون.
کۆماری ئیسلامی ئاماری فەرمیی کوژراوانی ٩٣٥ کەس ڕاگەیاندبوو کە زیاترینی ئەم ئامارە لە خەڵکی سێڤیل پێک هاتبوو.