
لە پەراوێزی کۆنفرانسی "دژی تێرۆر" لە میونشن، نوێنەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران-کۆمیتەی بایەرن، سەردانی دوو برینداری شۆڕشی ژینا بە ناوەکانی کاک عەدنان حوسێنی و کاک یەحیا سۆرخانیان کرد.
کاک عەدنان حوسێنی کە لە سەردەمی شۆڕشی ژینادا لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێرانەوە بریندار و ئەشکەنجە درابوو، چاوێکی لەدەست داوە و تا ئێستاش شوێنەواری گوللـەی جەنگی لەسەر جەستەی ماوە. بەم دواییە لە شاری میونشن (ئەیالەتی بایرن) نەشتەرگەریی گوێچکەی بۆ کراوە. هەروەها کاک یەحیا سەرخانی گولـلە بەرچاوی کەوتووە و لە هەمان نەخۆشخانە نەشتەرگەریی چاوی بۆ کراوە. بە خۆشحاڵییەوە باری تەندروستی و پرۆسەی چارەسەرەکەیان بەرەو باشتر دەڕوات.
نوێنەرانی کومیتەی بایەرنی حیزبی دێموکرات، وێڕای هیوای تەندروستییەکی باش بۆیان، هاوسۆزییان بۆ ئەو دوو تێکۆشەرە نەتەوەییە دەربڕی و جەختیان لە درێژەدان بە شۆڕش و خەباتی نەتەوەیی و پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ نەوەی نوێ و خەباتکارانی نەتەوەکەمان کرد.