
ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە ناردنی کورتەنامە داوای هاوکاریکردنی لە خەڵکی کوردستان کردووە.
بەپێی ئەو وێنە و زانیارییانەی کە بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتووە، ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ڕۆژانی ڕابردوودا کورتە نامەی ناردووە بۆ مۆبایلەکانی بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و داوای کردووە کە لە پێوەندیی لەگەڵ هەر چەشنە بابەتێکی گوماناوی ئەم ڕێکخراوە ئاگادار بکەنەوە.
لە سەرەتای ئەم کورتە نامەیەوە ئاماژە بە سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی لە شەڕدا کراوە و هاتووە: "ئاڵوگۆر لە هەڵسەنگاندنەکانی دوژمن، بووەتە هۆکاری ئەوەی کە لە شەڕدا تووشی شکست بێت" و جەختیش کراوەتەوە کە بۆ بەردەوامبوونی ئەم سەرکەوتنە خەڵک هاوکاری بکات و ڕاپۆرتی هەر چەشنە هەوڵێکی گوماناوییان پێ بدات.