
لە ڕۆژانێکدا کە زۆربەی هاووڵاتییانی کرماشان لەگەڵ کەمبوونەوەی تەوژمی ئاو یان پچڕانی ئاو بەرەوڕوون، بەرپرسانی پارێزگاکە هۆکاری ئەم دۆخە قەیراناوییەیان بۆ پچڕانی کارەبا گەڕاندووەتەوە.
ڕەزا داوودی، بەرپرسی شیرکەتی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای کرماشان، بە ئاماژە بە کوژاندنەوەی پۆمپەکانی بیرە ئاوەکان بە هۆی پچڕانی کارەبا، ڕایگەیاندووە کە ئەم بیرانە بە شیوەی ڕاستەوخۆ لە تۆڕی کارەبای گشتییەوە کارەبا وەردەگرن و هێج جۆرە پێشبێنییەک بۆ بەردەوامیی خزمەتگوزارییەکان لە کاتی قەیرانەکاندا ڕەچاو نەکراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەستراوەبوونی ڕەهای دامەزراوەکانی گەیاندنی ئاو بە کارەبا بە بێ دابینکردنی پشتیوانی، نیشانەی ئاشکرای ناکارامەیی لە مودیرییەتی سەرچاوەکانە.
سەرەڕای تەرخانکردنی ١٦٠ میلیارد تمەن پارە بۆ کڕینی دیزڵ ژێنراتۆر، هێشتا ئەم ئیمکاناتە کەڵکیان لێ وەرنەگیراوە و هەزاران بنەماڵە لە ناوچە جیاوازەکانی کرماشان لەگەڵ نەبوونی ئاو یان دابەزینی بەرچاوی ئاو بەروڕوون.
نەبوونی گەڵاڵە بۆ پێشگرتن و بەستراوەبوون بە تۆڕی کارەبای ناسەقامگیر نیشانەی قەیرانی قووڵ لە سیستەمی ژێرخانەکانی ئاوی سەرتاسەری ئێرانە.
قەیرانی کەم ئاوی تەنیا تایبەت بە کرماشان نییە و لە سەرتاسەری ئێراندا، شارەکان و گوندەکانیش کیشەی نەبوونی ئاوی خاوێنیان هەیە.