
ئەو کە دڵی کەیلی ئەوینی نیشتمان بوو
(شەهید ئەحمەد جاوید‌فەڕ (هەژار))
برایم چووکەڵی
کوا بە چەند دێرێک ئاوڕ لە ژیانی تێکۆشەرێکی وەک شەهید کاک هەژار دەدرێتەوە کە هەموو پلە و مقام و خۆشییەکانی ژیانی بۆ ئازادیی نەتەوەکەی وەڵا نا.
سەروان ئەحمەد جاوید‌فەڕ (ناسراو بە کاک هەژار) لە ساڵی ١٣٣٠ی هەتاوی لە ناوچەی شاروێرانی مه‌هاباد لە ئاوایی قومقەڵا چاوی بۆ دنیای ڕوون کردەوە. قۆناغەکانی سەرەتایی خوێندنی زۆر زیرەکانە بڕی و، پاشان بۆ درێژەدانی خوێندن ڕەوانەی مەهاباد کرا و تا دیپلۆم لەو شارە درێژەی بەخویندن دا. ساڵی ١٣٤٩ دوای سەربازی لە زانکۆی ئەفسەریی تاران وەرگیرا و پاش تەواوکردنی دەورەکەی بوو بە ئەفسەرێکی لێهاتووی ئەرتەشی شاهەنشاهی. ئەو لەو ماوەیەدا کە لە ئەرتەش‌دا بوو، بەتەواوی بۆی دەرکەوتبوو کە ڕێژیمی پاشایەتی چەندە جیاوازیی لە نێوان نەتەوەکان دادەنێ و بە چ شێوەیەک نەتەوەکەی ئەو، واتە کوردەکان سەرکوت دەکا؛ بۆیە هەمیشە لە بەرانبەر ناعه‌داڵەتییەکاندا ڕادەوەستا.
له سه‌ره‌تای شۆڕشی گەلانی ئێران (١٣٥٧) پێوه‌ندیی نه‌هێنیی به حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە گرت. ئەوە دەرفەتێک بۆ کاک هەژار بوو کە بتوانێ بۆ سەربەستیی نەتەوەکەی بژی و سه‌ری بۆ ڕزگاری ئه‌وان دانێ. بۆیە بڕیاری دا ئه‌رته‌شی ڕێژیمی تازە بەدەسەڵات‌گەیشتووی کۆماری ئیسلامی بەجێ بێڵێ و هەر لە یەکەم هاویشتنی تیری نەگبەتی بۆ سەر خەڵکی کوردستان، کاک هەژار قۆڵی هیممەتی هەڵماڵی و چەکی پاراستنی نەتەوەکەی کردە شان و، بوو بە پێشـمەرگەی حیزبی دێموکرات. ئەو زۆر زوو بۆ سازماندان و ڕێک‌وپێکردنی هێزی پێشمەرگە دەستبەکار بوو، و لە سەرەتا وەک جێگری هێزی پێشەواو پاشان وەک فەرماندەری ئەو هێزە دیاری کرا.
هەژاری قارەمان و پێشمەرگە، فه‌رمانده‌یه‌کی لێهاتوو، بەمشوور، به‌وره و به‌ئه‌زموون، خەباتکاریکی چاونه‌ترس و بوێر بوو. پێشمه‌رگه‌یه‌ک به مانای واقعی پێشمه‌رگه بۆ گه‌ل و نیشتمان، کەسایەتییەکی پاک و خاکی. بیرێکی پڕ هیوا و بڕوا، فه‌رمانده‌یه‌کی هەڵسووڕ و چالاک، توندوتۆڵ، گەڵالەداڕێژێکی بەئەزموون که هەر ئه‌رکێکی بەڕێوەی بردبایە پڕ ده‌سکه‌وت بوو. کاک هه‌ژار هه‌موو خۆشییەکانی ژیانی وه‌لا نابوو، و ئامادەبوو به‌رگی پڕ لە قوببە و ئه‌ستێره‌ی نیزامی و پله و پایه‌ی سه‌روانی و سه‌رهه‌نگی وەڵانێ و، بۆ ئه‌وهی شانازی پێشمه‌رگەبوونی پێ ببڕێت و بە شانازییەوە هەموو ئەوانەی بە به‌رگی خاکی پێشمه‌رگایه‌تی گۆڕییەوە.
کاک هەژار تەنیا فەرماندەی قارەمان نەبوو، بەڵکوو کادرێکی سیاسیی بەتوانای لە ماوەیەکی کورت‌دا لێ دروست بوو. هەر بۆیە لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی کاک هه‌ژار له کۆنگره‌ی پێنجه‌می حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا به ئه‌ندامی کۆمیــته‌ی ناوه‌ندیی حیزب هه‌ڵبژێردرا. ئەو تەنیا دوو ڕۆژ پاش هه‌ڵبژێرانی به ئه‌ندامه‌تیی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مانه‌وه له پۆستی فه‌رمانده‌ریی هێزی شه‌هید پێشه‌وادا لەسەر داوای دەفتەری سیاسیی حیزب بۆ یارمەتیی هێزی شەهیدانی وردی لە ناوچەی بانە کە ئەوکات بە هەموو شێوەیەک پەلامار درابوو، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌کانی هێزی شه‌هید پێشه‌وا بەرەو بانە وه‌ڕێ که‌وت و ڕۆژی ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی لەگەڵ هێزی شەهیدانی وردی لە ناوچەی بانە بەرەنگاری هێزی کۆنەپەرەستی بونەوە و پاش دوو ڕۆژ شەڕ دوژمنیان تیکشکاند. بەڵام بەداخەدوە ڕۆژی ٢٢ی سه‌رماوه‌ز لە کاتی ڕاونانی هێزی دوژمن کەوتە بەر گوللەی داگیرکەران و شەهید بوو و وەک بڕیاری دابوو یا بە سەربەستی دەژی یا سەری بۆ نەتەوەکەی دادەنێ.
تەرمی شەهید هەژار لە گوندی لاچین بە خاکی نیشتمان سپێردرا.
هاوسەنگەرێکی بەمجۆرە لە بیرەوەرییەکانیدا دەنووسێ: "کاک هەژار بڕوایەکی قووڵی بەو ڕێبازە بوو کە گرتبوویە بەر و بە ئیمان بە بڕواوە بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی کردە بەر. هەژار لەپێناو وەدیهاتنی ئامانجەکانی گەلی کورددا ئامادەی هەموو قوربانیدانێک بوو و هەمیشە دەیگوت "بەرخی نێر بۆ سەربڕێنە". بۆیە لەجیاتی باوه‌شی گه‌رمی تازه‌بووکی ژیانی، سه‌ری وه‌سه‌رینی به‌ردینی چیای کوردستان کرد و کوڕه کۆرپه‌ڵه جگه‌رگۆشه‌ی به‌رمه‌مکانی به باوه‌شی دایکێکی هه‌ناسه‌سارد و بێ هاوسه‌ر ئه‌سپارد و خۆشه‌ویستیی ئەوانی خسته سه‌ر هه‌موو کۆرپه‌ڵه و زارۆکه‌کانی کوردستان. به‌ڵام له ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌کی گه‌وره و پڕ له شانازی به پانایی ده‌شته‌کان و به‌رزایی چیاکان و خوڕەی ڕووباره‌کانی کوردستان و بۆنی گوله‌گه‌نمه‌کانی جووتیاران و هه‌موو ته‌قه‌و نرکه‌ی خه‌باتکارانی کوردستان ماڵاوایی له گه‌ل و نیشتمان کرد".
هاوڕێیه‌کی دیکه به‌مجۆره باسی کاک هه‌ژار ده‌کا: "گومانم نیه ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌نیا جارێکیش ناوبراویان دیتبێ، هۆگر و تامه‌زرۆی که‌سایه‌تیی به‌رزی ئه‌و ڕێبه‌ره شه‌هیده بوون. کاک هه‌ژار، مرۆڤێکی خوێنده‌وار، وێچوو، به هه‌یبه‌ت و ماندویی‌نه‌ناس، شۆرشگێرێکی که‌موێنه و نیشتیمانپه‌روه‌رێکی ڕاسته‌قینه بوو. جێگای متمانه‌ی حیزب و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی مه‌هاباد و شاره‌کانی ده‌وروبه‌ر بوو و هه‌روه‌تر خۆشه‌ویستی ورد و درشتی ناوچه‌که بوو. به شاهیدی گشت هاوڕێیانی، "کاک هه‌ژار" یار و هاوده‌م و غه‌مخۆری خه‌لکی هه‌ژار و خۆشی له ژیان نه‌دیتوو بوو."