
عه‌باس عێ‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم له وتووێژێکی نوێ‌دا له‌گه‌ڵ کاناڵی ئه‌مریکایی "سی ئێن ئێن"، له‌نێوچوونی بنکه‌ی ناوکیی فۆردۆی له دوای هێرشه‌کانی ئه‌مریکا پشتڕاست کرده‌وه و وتی: "به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه زیانێکی زۆر به‌ر فۆردۆ گه‌یشتووه و له ئێستادا ناتوانین به کاری بێنین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم له‌و وتووێژه‌دا سه‌ره‌ڕای خۆگێلکردن له ته‌واوی ڕاستییه‌کان و ورده‌کاریی زیانه‌کان وتی: "له‌و باره‌وه زانیارییه‌کی ئه‌وتۆم نییه به‌ڵام هه‌تا جێگایه‌ک ئاگادار بم زیانێکی جیددی و به‌رچاوی به‌رکه‌وتووه و چیتر وه‌کوو جاران چالاکیی تێدا ناکرێت".
عێ‌راقچی باسی له‌وه کردووه کە ڕێکخراوی وه‌زه‌ی ناوکیی ئێران له ئێستادا خه‌ریکه ڕێژه‌ی زیانه‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ئاکامی ڕاپۆرته‌که‌ی به ده‌وڵه‌ت ده‌داته‌وه.
ناوبراو له وڵامی لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ڕافائێل گروسی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ڕێژیمی ئێران له چه‌ند مانگی داهاتوودا سه‌رله‌نو‌ێ ده‌ست به پتاندنی ئۆران‌یۆم ده‌کاته‌وه، پشتڕاستی کرده‌وه و وتی: "ئه‌و کاره به‌رهه‌می هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی فه‌ننیی خۆجێیی ئێرانه و دروست و به‌جێیه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که پیشه‌سازیی پیتاندنی ڕێژیم له ده‌ره‌وه هاورده نه‌کراوه و له‌و باره‌وه وتی: "ئه‌گه‌رچی زیانه‌کان به‌رچاوه به‌ڵام به پشتبه‌ستن به توانای زانایانی ناو‌کی، دووباره بنکه ناوکییه‌کان نۆژه‌ن ده‌که‌ینه‌وه".
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا فاتمه موهاجرانی، وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی پزشکییان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فه‌رمیدا جه‌ختی له‌سه‌ر زیانه جیددییه‌کانی بنکه ناوکییه‌کان به‌هۆی هێرشی ئیسرائیل و ئه‌مریکاوه کرده‌وه.