
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا که شه‌پۆلێکی گه‌رما ڕووی له ناوچه‌که و ئێران کردووه، قه‌یرانی ئاو و کاره‌با وه‌کوو قه‌یرانێکی چاره‌نه‌کراو بژێو و ژیانی خه‌ڵکی ئێرانی تووشی گرفت کردووه و به‌و هۆیه‌وه له چه‌ندین شار و پارێزگادا ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی هاتووەتە ئاراوە.
به گوێره‌ی ڤیدیۆ بڵاوکراوه‌کان، کرێکاران و خاوه‌ن کارگه پیشه‌سازییه‌کانی خۆڕه‌مده‌شت و سیاسه‌نگ له دژی بڕینی کاره‌با و که‌میی ئاو کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه بردووه.
له‌و کۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌دا، هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی ناڕازییان و هه‌وڵیان داوه بڵاوەی پێ بکه‌ن.
هه‌روه‌ها دانیشتووانی شاری نوورئابادی پارێزگای فارس، ڕێکه‌وتی ٤ی گه‌لاوێژ له‌مه‌ڕ بڕینی په‌یتاپه‌یتای کاره‌با و زیانه لێکه‌وته‌ییه‌کانی ئه‌و قه‌یرانه، له بەردەم ئیداره‌ی کاره‌بای ڕێژیم له‌و شاره، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی چه‌ند ڤیدیۆیه‌کی دیکه، کۆمه‌ڵێک له شارۆمه‌ندانی خۆشک بیجاڕی پارێزگای گیلان به‌و هۆیانه‌وه ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕیوه و دروشمی "ئاو، کاره‌با، ژیان مافی ئێمه‌یه"یان وتووه‌ته‌وه.
ئاماره فه‌رمییه‌کان نیشاده‌ری ئه‌وه‌ن که که‌میی ئاو له ئێران‌دا له ئاستێکی جێگای نیگه‌رانیدایه.