کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە ورمێ

20:43 - 5 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی هەینی ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤، دایە دەوڵەت یووسف پەسەند، دایکی شەهیدێکی کوردستان لە گوندی گێسیانی مەرگەوەڕی ورمێ کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی دایە دەوڵەت بە ناوی ساڵح بیجۆ لە ڕیزی شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندایە.

ساڵح بیجۆ ساڵی ١٣٤٤ لە ئاوایی گێسیان لە دایک بووە و لە ڕۆژی ١٥ی خەرمانانی ١٣٥٩دا و لە دەرگیرییەکدا لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم لە ورمێ شەهید بووە.

دایە دەوڵەت هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

تەرمی دایە دەوڵەت هەمان ڕۆژ، لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا و لە گوڕستانی گێسیان بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.