
له درێژه‌ی ڕه‌وتی سه‌رکوت و کوشتنی سیستماتیکی دژبه‌ران، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دوو به‌ندکراوی سیاسی به ناوه‌کانی "مه‌هدی حه‌سه‌نی" و "بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوو"ی له سێداره دا.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی "میزان" سه‌ر به دەزگای به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیم، ئه‌و دوو به‌ندکراوه به تۆمه‌تی "به‌غی"، "موحاربه"، "ئه‌ندامه‌تی له سازمانی موجاهیدنی خه‌ڵک" و "کۆبوونه‌وه و هاندانی خه‌ڵک و موحاربه له ڕێگه‌ی زیانگه‌یاندن به که‌لوپه‌لی گشتی به ئامانجی تێکدانی ته‌ناهیی وڵات" سزای له‌سێداره‌دانیان به سه‌ردا سه‌پێندرابوو.
مه‌هدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوو پێشتر له مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، له‌لایه‌ن ئیمان ئه‌فشاری به‌ناو دادوه‌ری لقی ٢٦ی دادگای ڕێژیمەوە له تاران، سزا درابوون.
ڕاگوێزرانی ئه‌و دوو به‌ندکراوه سیاسییه له به‌ندیخانه‌ی ئێڤینه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی قزڵحه‌سار له مانگی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، مه‌به‌ستی ڕێژیمی بۆ جیبه‌جێکردنی سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندکراوانه که ئێستا له سێداره دراون، نیشان دابوو.
هه‌روه‌ها لقی ٣٩ی دیوانی باڵای ڕێژیم له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی هه‌مان ساڵدا، داخوازیی پێداچوونه‌وه به دۆسییه‌ی ئه‌و دوو به‌ندکراوه سیاسییه ڕه‌ت کرابوویەوە.
له ڕاپۆرتی دەزگای به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیم‌دا ئیددیعای ئه‌وه کراوه که ئەو دوو به‌ندکراوه له دروستکردنی لانچێر و خومپاره‌هاوێژ ده‌ستیان هه‌بووه و "شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگە و ئه‌منییه‌تی هاووڵاتییان"یان تێک داوه، له‌و ئیددیعایه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ کات، شوێن و شایه‌تحاڵ له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌دا نه‌دراوه.
له‌سێداره‌دانی ئه‌و دوو به‌ندکراوه سیاسییه له کاتێکدایه که لانیکه‌م ٥٤ به‌ندکراوی سیاسیی دیکه له‌وانه په‌خشان عه‌زیزی، وریشه موردی، شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، عه‌باس دەریس، ئه‌حمه‌دڕه‌زا جه‌لالی و ...مه‌ترسیی له‌سیداره‌دانیان له‌سه‌ره.
کۆماری ئیسلامی له دوای شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، سەر‌کوتی چالاکوانان و له‌سێداره‌دانی به‌ندکراوانی سیاسیی په‌ره پێ داوه و ئه‌و ڕێژیمه، لە سزای له‌سێداره‌دان بۆ ترساندن و دروستکردنی که‌شی ترس و دڵه‌ڕاوکێ، کۆنتڕۆڵکردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان و بێده‌نگکردنی ده‌نگی دژبه‌ران که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.