
له درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانی ئیسرائیل بۆ لاوازکردنی گرووپه تێرۆریستییه‌کانی نزیک له ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، که‌مکردنه‌وه‌ی هێژموونی و کورتکردنه‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌و ڕێژیمه له ناوچه‌که، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه کردووه، تیمێکی تێرۆریستیی سه‌ر به ڕێژیمی ئێرانیان له باشووری سووریه شناسایی و دواتر ده‌سبه‌سه‌ر کردووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، هێزه‌کانیان له ڕه‌وتی ئۆپه‌راسیۆنێکی شه‌وانه‌دا له باشووری سووریه، گرووپێکی تێرۆریستیان ده‌سبه‌سه‌ر کردووه که سه‌ر به ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بوون.
نووسینگه‌ی هه‌واڵده‌ریی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له‌و به‌یاننامه‌دا باسی له‌وه کردووه که ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له دوو خاڵی سنووریی باشووری سووریه‌دا ئه‌نجام دراوه و بڕیاری جێبه‌جێکرانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به پشتبه‌ستن به کۆی زانیارییه‌کانی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوو که له ڕێگه‌ی جۆراوجۆره به‌ده‌ست هاتوون، به‌ڕێوه چووه.
له دوای ڕووخانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه و هه‌ڵاتنی نابراو بۆ ڕووسیه، ئیسرائیل چه‌ندین جار بنکه سه‌ربازییه‌کانی سووریه‌ی له ڕێگه‌ی هێزی ئاسمانییه‌وه کردووەتە ئامانج و جێگه و پێگه‌ی هێزه‌کانی خۆی له ناوچه‌کانی نێوان دوو وڵات به‌تایبه‌ت به‌رزاییه‌کانی جه‌ولان، جه‌به‌لولشه‌یخ و ناوچه‌کانی دیکه‌ی سووریه قایمتر کردووه.
شایانی باسه له دوای هێرشی گرووپی تیرۆریستیی حه‌ماس له ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ بۆ سه‌ر باشووری وڵاتی ئیسرائیل، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل سه‌ره‌تا هێرشه به‌ربڵاو و به‌هێزه‌کانی خۆی بۆ سه‌ر گرووپه تێرۆریستییه‌کانی حه‌ماس، حیزبوڵڵا و حووسییه‌کان یه‌مه‌ن ده‌ست پێ کرد و دواتر له ڕێکه‌وتی ٢٣ی جۆزه‌رداندا هێرشی کوتوپڕ و له‌ناکاوی کرده سه‌ر ڕێژیمی ئێران و زیانێکی گه‌وره و له‌ڕاده‌به‌ری مادی و گیانیی گه‌یانده به‌رزترین پله سه‌ربازی و ناوکییه‌کانی ڕێژیم.