
ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژی ١١٤٠٤ (٢٦ی جوولای ٢٠٢٥)، کۆچکردوو کاک ئەحمەد نووری لە گۆڕستانی شاری هێلسینکی پێتەختی وڵاتی فینلاند بە بەشداری بنەماڵەکەی، ئەندامان و لاینگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و جەماوەرێکی زۆر به خاک سپێردرا.
سەرەتا هاوڕێ جەمشید خوسرەوی بە نوێنەرایەتیی بنەماڵەی کۆچکردوو و کۆمەڵگەی یارسان لە فینلاند لەسەر گۆڕەکەی کاک ئەحمەد، سپاس و پیزانینی بەشدارانی بە خاکسپاردنی ناوبراوی کرد.
پاسان لە بڕگەی بەڕێوەچوونی رێوڕيسمی پرسەکەدا، خاتوو شنە ڕەزایی وەک بەڕێوەبەری بەرنامە بەخێرهاتنی بەشدارانی کۆڕی پرسەکەی کرد و ڕیزی بەرنامەکانی ڕاگەیاند.
خویندنەوەی ژیاننامەی کۆچکردوو ئەحمەد نووری لەلایەن کاک عەلی مورادی
باسێکی کورت لەسەر ڕۆڵ و نەخشی یارسانییەکان لە جووڵانەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد بە ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن کاک سەیدئەحمەد حوسێنی بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە فینلاند .
لە کۆتاییدا لەلایەن برا و منداڵەکانی کۆچکردوو ئەحمەد نووری وێڕای ئاوڕدانەوە لە چەند بڕگەیەکی ژیانی کۆچکردوو هەروەها بە بۆنەی هاوخەمی و هاودەردیی بەرینی خەڵک لەگەڵیان سپاس و پێزانینی بنەماڵەکەیان بە بەشداران ڕاگەیاند .