
له دووتوێی به‌یاننامه‌یه‌کدا کۆمیساری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وێڕای ئاماژه‌دان به هه‌ڵکشانی ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دانه‌کان له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه داوایهه‌ڵپه‌ساردنی خێرای ئه‌و سزا دژه‌مڕۆییانهی کرد.
فولکر تورک، کۆمیساری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له نوێترین به‌یاننامه‌ی خۆی که ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ بڵاو کراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه که له سه‌ره‌تای ساڵی زایینییه‌وه هه‌تا ئێستا لانیکه‌م ٦١٢ که‌س له به‌ندیخانه‌کانی ڕێژیمی ئێران‌دا له سێداره دراون.
به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه، ئه‌و ڕێژه‌یه به‌نیسبه‌ت سالی ٢٠٢٤ـەوە دوو قات زیادی کردووه و ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وپه‌ڕی کاره‌ساته‌که‌یه.
به‌یاننامه‌ی کۆمیساری باڵای ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژێک دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی مه‌هدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوو به تۆمه‌تی "به‌غی" له‌لایه‌ن هێزی به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیمه‌وه بڵاو کرایه‌وه.
له به‌شێکی دیکه له‌و به‌یاننامه‌یەدا هاتووه که: "پێڕاگه‌یشتن به دۆسییه‌ی یاسایی له دادگاکانی ڕێژیمی ئێران‌دا له پشتی ده‌رگا داخراوه‌کانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و ڕه‌وتێکی دادپه‌روه‌رانه و یاساییان پێوه دیار نییه".
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته مافی مرۆییه‌کان، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی سزای له‌سێداره‌دان وه‌کوو ئامرازێک بۆ سه‌رکوتی چالاکانی سیاسی و دژبه‌ران به‌کار دێنێت و ئه‌و سزایانه له دوای شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه زیاتر په‌ره‌یان سه‌ندووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا چه‌ندین که‌سایه‌تیی یاسازان و دادستانی پێشووی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌باره‌ی پەرە‌سه‌ندنی سزای له‌سێداره‌دانی به‌ندکراوان له ئێران‌دا هۆشداریی جیددی‌یان دابوو.
هه‌روه‌ها له‌و بیاننامه‌دا باس له‌وه کراوه که له ئێستادا ٤٨ که‌سی دیکه له ئێران‌دا مه‌ترسیی له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ره.