
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له هه‌وڵێکی چه‌واشه‌کارانه‌دا هه‌وڵ ده‌دات بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی زۆری کوژرانی فه‌رمانده پله‌به‌رزه‌کانی له ڕه‌وتی هێرشی ١٢ ڕۆژه‌ی ئیسرائیل‌دا، فه‌رمانده سه‌ربازی و به‌رپرسه ئه‌منییه‌تییه‌کانی خۆی وه‌کوو که‌سانی ئاسایی غه‌یره سه‌ربازی و هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی که‌ڵکوه‌رگرتن له هه‌ستی ئایینیی خه‌ڵک وه‌کوو که‌سایه‌تیی ئایینی له قه‌ڵه‌م بدات.
له دوای هێرشی ١٢ی ڕۆژی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوه‌نده سه‌ربازی، ئه‌منییه‌تی، بنکه ناوکییه‌کان و زانایانی ناوکیی ڕێژیم، هه‌واڵده‌ریی "حه‌وزه‌ی علمییه"ی ڕێژیم له ڕاپۆرتێدا پشتڕاستکردنه‌وه‌ی کوژرانی لانیکه‌م ٦ ئاخوند به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه که پێشتر له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه به که‌سانی ئاسایی و ئایینی له قه‌ڵه‌می درابوون، بڵاو کرده‌وه و ئێستا به‌ڵگه‌کان و پێشینه‌ی کارییان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که هه‌موویان له ناوه‌نده سه‌ربازی، ئه‌منییه‌تی و ئیدارییه‌کانی ڕێژیم‌دا به‌رپرسایه‌تیی گرنگیی فه‌رمییان له ئه‌ستۆ بووه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی هه‌واڵده‌ریی "حه‌وزه‌ی علمییه"ی ڕێژیم شوناسی هه‌ندێک له‌و ئاخونده کوژراوانه به‌و شێوه‌یه: "ڕه‌مه‌زانعه‌لی مێهرعه‌لی ته‌بار فیرووزجانی، سه‌رۆکی عه‌قیده‌تی ـ سیاسی ڕێکخراوی گشتیی به‌سیج، عه‌لی تورکاشوه‌ندی، سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تیی خامنه‌یی له سپای که‌ره‌ج و ئه‌حه‌د ئه‌قده‌سی، کارمه‌ندی عه‌قیده‌تی ـ سیاسیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕێژیم".
هه‌روه‌ها زانکۆی ئازادی ئیسلامی له ڕاپۆتێکدا باسی له کوژرانی ١٧ خوێندکاری ئه‌و زانکۆیه کردبوو که زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن هه‌موویان ئه‌ندامی چالاکی سپای پاسداران و به‌سیج بوون.