
به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی له ڕایه‌ڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو بووه‌ته‌وه، گرانی، که‌میی ده‌رمان، ده‌رمانی ماوه به‌سه‌رچوو له ئێران چیتر نه‌ک هه‌ر سارێژکەری ده‌ردی نه‌خۆشه‌کان نین به‌ڵکوو خۆیان به‌شێک له ده‌رد و مه‌ینه‌تیی نه‌خۆش و بنه‌ماڵه‌کانیانن.
چه‌ند نه‌خۆشێک له چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌کدا باس له‌وه ده‌که‌ن که که خه‌ڵکی ئێران به‌هۆی نه‌داری و نه‌خۆشییه‌وه به‌جێگه‌ی ده‌رمان و چاره‌سه‌ر زه‌جرکوژ ده‌کرێن.
به وته‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه، گرانیی ده‌رمان له ئاستێکدایه که چیتر چینی مامناوه‌ند و هه‌ژاری کۆمه‌ڵگای ئێران توانای کڕینی ده‌رمانیان نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها له‌و ڤیدیۆیانه‌دا، هه‌ندێک له شارۆمه‌ندان ئاماژه‌یان به‌وه داوه که نه‌ک هه‌ر گرانی به‌ڵکوو هه‌ندێک له ده‌رمانه‌کان به هیچ شێوه‌یه‌ک له ده‌رمانخانه‌کاندا ده‌ست ناکه‌ون.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا چه‌ند که‌سی دیکه له‌باره‌ی نه‌بوونی کوالێتیی ده‌رمانه‌کانه‌وه وه‌زاڵه هاتوون و وتوویانه: "له ئێستادا بازاڕی ئێران پڕ بووه له ده‌رمانی بێ کوالێتیی چینی و هیچ جۆره کاریگه‌رییه‌کی ئه‌رێنییان له‌سه‌ر چاکبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌کان نییه".
جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای گرانی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌رمانی ماوه به‌سه‌رچوو، بێ کوالێتی و که‌میی ده‌رمانه‌کان، ناکارامه‌یی بیمه‌کان یه‌کێکی دیکه له کێشه و گرفتی نه‌خۆشه‌کان و چینی که‌مداهات و نه‌داری ئێرانه.
ئه‌وه له کاتێکدایه که پێشتر سه‌لمان ئێسحاقی وته‌بێژی کۆمیسیۆنی مه‌جلیسی ڕێژیم، له کۆتایی مانگی خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا ڕایگه‌یاندبوو که ٨٠ له‌سه‌دی تێچووی ده‌وا و ده‌رمان له ئه‌ستۆی نه‌خۆشه‌کانه و بیمه ته‌نیا ٢٠ له‌سه‌دی ئه‌و تێچووانه قه‌ره‌بوو ده‌کاته‌وه. له‌و پێوه‌دنییه‌دا چه‌ند نه‌خۆشێک باسیان له‌وه کردووه که بیمه ئێستا خۆی له دانی ئه‌و ٢٠ له‌سه‌ده‌ش ده‌بوێرێت.
پێشتریش ماڵپه‌ڕه‌کانی سه‌ر به ڕێژیم له ساڵی ڕابردوو باسیان له گرانیی ٤٠٠ له‌سه‌دیی ده‌رمان له ئه‌مساڵدا کردبوو و له‌و باره‌وه هۆشدارییان دابوو.