
له دۆخێک‌دا که بژێوی چه‌ندین میلیۆن بنه‌ماڵه له ئێران له‌گه‌ڵ قه‌یران به‌ره‌وڕوویه، ناوه‌ندی ئاماری ڕێژیم باسی له هاوڵاوسانی خاڵ به خاڵی زیاتر له ٤١ له‌سه‌دی له مانگی پووشپه‌ڕی کردووه که به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کانی ڕێژیم له ئه‌و ڕێژه‌یه له دوو ساڵی ڕابردوودا بێوێنه بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری ڕێژیم، هه‌ڵاوسانی مانگانه له مانگی پووشپه‌ڕ گه‌یشتووه‌ته ٣.٥ له‌سه‌د و هه‌روه‌ها له ١٢ مانگی پێش مانگی پووشپه‌ڕ به‌نیسبه‌ت هه‌مان ماوه له ساڵی پێشوو، هه‌ڵاوسانی ٣٥.٣ له‌سه‌دی تۆمار کراوه.
هه‌روه‌ها به چوونه‌سه‌ره‌وه‌یەکی هه‌وسارپچڕاو، نرخی که‌لوپه‌لی خۆراکی وه‌کوو نان و ده‌غڵودان، ته‌نیا له یه‌ک مانگدا ١٦.٦ له‌سه‌د هه‌ڵکشانی بووه و نرخی هه‌ڵاوسانی خاڵ به خاڵ ئه‌و گرووپە به‌نیسبه‌ت مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ڕابردوو، گه‌یشتووته سنووری ٨٢ له‌سه‌د و گۆشتی سوور ته‌نیا له یه‌ک مانگدا 8.٥.٨ له‌سه‌د گرانتر بووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، هه‌ر کیلۆ برنجی ئێرانی له هه‌ندێک له شاره‌کان به ٣٠٠ هه‌زار تمه‌ن فرۆشراوه و زۆرێک له بنه‌ماڵه‌کان توانای كڕینیان نه‌ماوه.
به گوێره‌ی دوایین داتاکانی ناوه‌ندی ئاماری ڕێژیم له مانگی پووشپه‌ڕ، پێوه‌ری چاره‌ڕه‌شی له ماوه‌ی سێ مانگی سه‌ره‌تای ساڵ گه‌یشتووه‌ته ٤٢.٢ یه‌که و ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که ئه‌و ڕێژه‌یه له ساڵی ڕابردوودا ٤٠.٣ یه‌که بووه.
ڕاگه‌یاندنی جارجاره‌ی نرخی هه‌ڵاوسان له‌لایه‌ن ناوه‌ندەکانی رێژیمەوە له‌کاتێکدایه که کارناسانی ئابووری له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که نرخی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ڵاوسان زۆر له‌و ئامارانه‌ی ڕێژیم بڵاوی ده‌که‌نه‌وه، زیاتره.