کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزب لە ناوچەی شامات

10:17 - 9 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کاک یاسین خەیرە ناسراو بە یاسینی حاجی مامە، خەڵکی ئاوایی "حاجی حەسەن" سەر بە ناوچەی شامات، لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەکی کتوپڕ لە نەخۆشخانەیەکی شیراز ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک یاسین لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە دەکا و لە بەشی تەشکیلاتی نهێنیی ناوچەی شامات وەک ئەندامێکی چالاک و هەڵسووڕ سازمان‌ دەدرێ.

ناوبراو هەتا دوایین ساتی ژیانی وەفادار بە ڕێباز و ئامانجەکانی حیزبی دێموکرات مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.