
ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژی ۱٤۰٤ی هەتاوی، دایە ڕەوشەن چۆڕشبەند، دایکی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە ورمێ کۆچی دوایی کرد.
دایە ڕەوشەن چۆڕشبەند هاوژینی خوالێخۆشبوو ئەحمەد فەرزاد و دایکی هاوڕێیان مەسعوود و مەتین فەرزادە کە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانن.
شایەنی باسە کە پێشتریش کوڕێکی دیکەی دایە ڕەوشەن بە ناوی جەواد فەرزاد و هەروەها برایەکی بە ناوی عومەر چۆڕشبەند، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوون.
تەرمی دایە ڕەوشەن ڕۆژی پێنجشەممە ۹ی گەلاوێژی ۱٤۰٤ی هەتاوی لە گۆڕستانی گوندی ڕەزگەی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.