
ناوه‌ندی ئه‌منییه‌ت و کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئۆرشه‌لیم به ئاماژه‌دان به ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و ڕێژیمی ئێران باسی له‌وه کردووه که ئه‌و ئاگربه‌سته نه‌بووه‌ته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ململانێی نێوان ئه‌و دوو وڵاته.
ئه‌و ناوه‌نده ئیسرائیلییه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ له دووتوێی ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه که ئاماده‌کاریی سه‌ربازیی دوو لایه‌ن به شێوه‌ی نهێنی له‌ئارادایه و ته‌واوی ناوچه‌که وه‌کوو به‌رمیلێک بارووت وایه و هه‌رکات ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی هه‌یه".
ئه‌و ناوه‌نده هه‌روه‌ها باسی له‌وه کردووه که ڕێژیمی ئێران هیشتا توانای هاویشتنی سه‌دان مووشه‌کی بالستیکی بۆ سه‌ر ئیسرائیل هه‌یه به‌ڵام ئاوا هه‌وڵێک، مه‌ترسیی دژکرده‌وه‌ی توند و وێرانکه‌ری ئیسرائیلی به‌دواوه ده‌بێت.
به‌پێی نووسینی نووسه‌رانی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئه‌منییه‌ت و کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئۆرشه‌لیم، به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تیی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی باسیان له "قۆناغێکی نوێـ"ـی شه‌ڕ کردووه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئیسرائیل، به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌کی په‌دافه‌ندیی "ئارو" ی به خێرایی ده‌ست پێ کردووه و بۆ ئاماده‌کاریی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی ئاسمانی سیسته‌می به‌رگریی گومه‌زی ئاسینن و فه‌لاخن داوودیان گه‌یاندووه‌ته‌وه ئاستێکی به‌هێزتر له جاران.
ڕێژیمی ئیسلامیش سه‌ره‌ڕای هه‌وڵدان بۆ پڕچه‌ککردنی جبه‌خانه‌کان، هه‌وڵ ده‌دات فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر و سیسته‌می دژه‌ئاسمانی له چین بکڕێ و خۆی بۆ هێرشی دیکه‌ی ئیسرائیل ئاماده بکات.
ئه‌و ناوه‌نده پەرژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌رپرسانی ڕێژیمی ئێران له هه‌وڵدان له تۆڵه‌ی هێرشی له‌ناکاوی ئیسرائیل له ١٣ی ژوئەن، هێرشێکی پێشگیرانه بکه‌نه سه‌ر ئیسرائیل.
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی هه‌ر دوو وڵات له کاتێکدایه که عه‌باس عێراقچی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ "فاکس نیووز" وتوویەتی: "کۆماری ئیسلامی پیتاندنی ئۆران‌یۆم ڕاناگرێت".