
بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری ئێکۆنۆمیست، لەگەڵ هەنگاونان بۆ سەردەمی دوای شەڕی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل، نیشانەکان دەریدەخەن کە دەسەڵاتی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز بووە و ئێران دەچێتە قۆناغێکی ناڕوونیی سیاسییەوە کە پرسی جێگرەوەی عەلی خامنەیی کردووەتە بابەتێکی چارەنووسساز.
ڕێبەری تەمەن ٨٦ ساڵەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستا بە دەگمەن دەردەکەوێت و ئەو وتارانەی کە سەردەمانێک درێژ و ورد بوون، ئێستا لە لێدوانی کورت و گشتیدا سنووردار بوونەتەوە. دابەزینی بەرچاوی ئەم ئامادەبوونە هاوکات لەگەڵ زیادبوونی قەیرانە ناوخۆییەکان، بووەتە هۆی ئەوەی کە چاودێرانی نێوخۆ و دەرەوەی کۆماری ئیسلامی گریمانە لەسەر بەردەوامیی ڕێژیمی ئیسلامی و سێناریۆی جێگرەوەی عەلی خامنەیی بکەن.
ئێکۆنۆمیست نووسیویەتی: خامنەیی بۆ کەمکردنەوەی ناڕەزایەتیی گشتی و لادان لە داواکارییە سیاسییەکان، لەژێر پەردەی ناسیۆنالیزمدا، هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی ناڕەزایەتیی گشتی و لادانی سەرنج لە داواکارییە سیاسییەکان دەدات.