
هه‌ندێک ماڵپه‌ڕ و هه‌واڵده‌ریی سه‌ره‌کیی ئیسرائیل له ڕاپۆرتێکدا باسیان له‌وه کردووه که حه‌فته‌ی داهاتوو شاندێکی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی سه‌ردانی تاران ده‌کات و ئه‌وه‌ش یه‌که‌مین سه‌ردانی ئه‌و ئاژانسه دوای شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌یە.
هه‌رچه‌ند هه‌تا ئێستادا ڕوون نییه که ئایا ڕافائێل گروسی له‌نێو شاندی ئه‌و ئاژانسه‌دا که بڕیاره سه‌ردانی بنکه ناوکییه‌کانی ڕێژیم بکات، هه‌یه یان نا.
هاتنی ئه‌و شانده بۆ سه‌ردانکردنی بنکه ناوکییه‌کانی ڕێژیم له‌کاتێکدایه که له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه، به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی زۆرجار دژی ڕافائێل گروسی هه‌ڵوێستی توندیان گرتووه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک سه‌رچاوه و به‌رپرسانی ڕێژیم وه‌کوو ڕۆژنامه‌ی که‌یهان و عه‌لی لاریجانی هه‌ڕه‌شه‌ی توند وه‌کوو ده‌سبه‌سه‌رکردن و کوشتنیان له ناوبراو به‌هۆی سیخوڕی و به‌شداری له کوشتنی به‌رپرسانی ڕێژیم کردبوو.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا سه‌ردانی ئه‌و شانده بۆ ئێران و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی ڕێژیم له گروسی و تۆمه‌ته وه‌پاڵدراوه‌کانی ناوبراو دژکرده‌وه‌ی مارکۆ ڕۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای لێ که‌وته‌وه و له‌وباره‌وه له هه‌ژماری ئێکسدا نووسیویەتی: "ئه‌و ئیددیعایانه بۆ قەبووڵکردن نین و ده‌بێت مه‌حکووم بکرێن، ئێمه هه‌وڵه بێوچانه‌کانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی و ڕافائێل گروسی بۆ ڕاستی‌دۆزی و چاوه‌دێری به‌سه‌ر چالاکییه ناوکییه‌کانی ڕێژیمی ئێران به‌رز ده‌نرخێنین".
هه‌روه‌ها "ڕۆبییۆ" داوای له ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کردووه که ئه‌منییه‌تی گیانیی شاندی سه‌ردانیکه‌ری ئه‌و ئاژانسه دابین بکه‌ن.
کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕه‌زامه‌ندیی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ربڕیوه و له‌گه‌ڵ سه‌رانی سێ وڵاتی ئورووپایی ڕێک که‌وتوون که ئه‌گه‌ر ڕێژیمی ئێران له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی ڕێک نه‌که‌ون و نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی، ئه‌وە هه‌تا کۆتایی مانگی ئاگۆست گه‌مارۆکان بۆ سه‌ر ڕێژیم کارا ده‌کرێن.