
بەپێی بەڵگەکان گومانی ئەوە دەکرێت کە دەزگای ئیتلاعاتی ئێران و سپای پاسداران دەستیان لە کوشتنی سێ کەسی سویسی بەتایبەت دوو دیپلۆماتی باڵای ئەو وڵاتەدا هەبێت.
بەربوونەوە لە باڵکۆن، گیانلەدەستدان لەسەر شەقام و خۆکوژی لەنێو زیندان، ئەو ڕووداوە گوماناوییانەن کە سپای پاسداران و دەزگای ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بە هۆکاریان دەزانرێت.
کۆمەڵێک بەرپرسی ئیتلاعاتی و دیپلۆماتکاری سویسی نیگەرانیی خۆیان لە گیانلەدەستدانی چەندین کەسی سویسی لە ئێران نیشان داوە و بۆ هۆکاری ئەو ڕووداوانە پەنجەیان بۆ سپای پاسداران ڕاکێشاوە.
بەپێی بەڵگەکان ئەو هاووڵاتییە سویسیانە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، به شێوەی گوماناوی و نائاسایی گیانیان لەدەست داوە.