
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا "پێنتاگۆن" ڕایگه‌یاند؛ له ئاکامی هێرشه ئاسمانییه‌کانی ئه‌مریکا که سێ بنکه‌ی ناوکیی ئێرانیان کرده ئامانج، ئەم بنکانە له‌نێو چوون و هه‌تا دوو ساڵی دیکه ڕێژیمی ئێران ناتوانێت به‌رنامه‌ی ناوکیی خۆی درێژه پێ بدات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، شان پارنێل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه هه‌ڵسه‌نگاندنه فه‌رمییه‌کان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن به‌رنامه‌ی ناوکیی ئیران به‌هۆی کاریگه‌ریی هێرشه‌کانی هێزی ئاسمانیی ئه‌مریکا له ڕێگه‌ی فڕۆکه‌ی بی ٢ و ڕاده‌ی زیانه‌کان به‌و بنکانه، بۆ دوو ساڵی دیکه دوا خراوە.
پێشتریش دۆناڵد ترامپ سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا به‌نیسبه‌ت هێرشی وڵاته‌که‌ی بۆ سه‌ر بنکه ناوکییه‌کانی ڕێژیم له نه‌ته‌نز، فۆردۆ و ئێسفه‌هان ڕایگه‌یاندبوو: "ئه‌و سایتانه‌ی ئێران که کردوومانه‌ته ئامانج به ته‌واوه‌تی له‌نێو چوونه".
هه‌روه‌ها عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ کاناڵی ئه‌مریکایی "سی بی ئێس نیووز" له ڕۆژی چوارشه‌ممه زیانی جیددی و قورسی بنکه ناوکییه‌کان به‌هۆی هێرشی ئه‌مریکای پشتڕاست کرده‌وه.