
ناوه‌ندی سه‌رکوتکه‌ری پۆلیسی ڕێژیم له دوو ڕۆژی ڕابردوودا باسی له ده‌سبه‌سه‌رکردنی چه‌ند که‌سێکی دیکه‌ی به تۆمه‌تی هاوکاریی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و پێوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ کاناڵه "دژبه‌ره‌کان" کردووه.
به وته‌ی ناوه‌ندی سه‌رکوتکه‌ری پۆلیسی ڕێژیم له ڕۆژی ڕابردوودا که‌سێکیان له باشووری ڕۆژاوای تاران ده‌سبه‌سه‌ر کردووه و تۆمەتی ئەوەیان داوەتە پاڵ که وێنه و ڤیدیۆی شوێنه هه‌ستیاره‌کانی بۆ کاناڵه "دژبه‌ره‌کان" و پێوه‌ندیدار به ئیسرائیل به‌ڕێ کردووه.
هاوکات ئه‌و هێزه‌ی ڕێژیم که‌سێکی دیکه‌یان به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له تاران ده‌سبه‌سه‌ر کردووه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ڕێژیمی ئێران وێڕای داواکاریی په‌ره‌سه‌ندن و خێرایی جێبه‌جیکردنی سزای قورس بۆ سه‌ر ده‌سبه‌سه‌رکراوان، داوای ڕه‌چاوکردنی "دۆخی شه‌ڕ"یان بۆ پێڕاگه‌یشتن به دۆسییه‌ی تۆمه‌تباران کردووه.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕێژیم له کاتێکدایه که ڕۆژی ڕابردوو پۆلیسی ئاڵمان که‌سێکی ده‌سبه‌سه‌ر کردووه‌که له‌گه‌ڵ ناوه‌نده به‌ناو ئه‌منییه‌تییه‌کانی ڕێژیم‌دا پێوه‌ندی هه‌بووه و ئامانجی تیرۆری یه‌هوودییه‌کان بووه.
دادستانی ئاڵمان له‌وباره‌وه وتوویەتی: "زانیارییه‌کان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن ئه‌و که‌سه ئامانجی خۆتەقاندنەوە لە ڕێکخراوه ئیسرائیلییه‌کانی ئاڵمانی له ئه‌ستۆ بووه".
له دوای ده‌سبه‌سه‌رکرانی ئه‌و سیخوڕه‌ی ڕێژیم، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان، باڵوێزی ڕێژیمی بانگ کردووه و باڵوێزی ڕێژیم ئه‌و ئیددیعایه‌ی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تای شه‌ڕی دوولایه‌نه‌ی ئیسرائیل و ڕێژیمی ئێران، ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم تۆمەتی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مووساد و سیخوڕی بۆ ئیسرائیلیان داوەتە پاڵ سەدان کەس و بە دۆسییەسازی ده‌سبه‌سه‌ریان کردوون و چه‌ندین که‌سی دیکه‌شیان له سێداره داوه.