کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی ئەندامێکی بەرەی یەکگرتووی کورد لە ئیلام

15:44 - 12 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، مووسا ئومیدی، چالاکی سیاسی و بەرپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکەتکەرەکانی ڕێژیمەوە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

کوردپا رایگەیاندووە کە هێزەکانی ڕێژیم هەندێ کەلوپەلی کەسی ناوبراو لەوانە لەپتاب، مۆبایل و کتێبەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

مووسا ئومیدی نووسەر، لێکۆڵەری کۆمەڵایەتی و مامۆستای پێشووی زانکۆ بووە کە بە هۆی ڕوانگەی ڕەخنەگرانە لە کارەکەی دوور خراوەتەوە.

ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠١، ئەم چالاکە سیاسییە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندیی گرووپەکان یان ڕێکخراوەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران" بانگی دادسەرای ئیلام کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مووسا ئومیدی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.