
پۆلیس و شەباک، ڕێکخراوی ئاسایشی نێوخۆیی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە لەبەیاننامەیەکی هاوبەشدا باسیان لە دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی ئیسرائیلی بە گومانی سیخوڕی بۆ کۆماری ئیسلامی کرد.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە مارک مورگینی تەمەن ٣٣ ساڵ، یونی سێگالی تەمەن ١٨ ساڵ و نەهوورایی عومری میزراخت تەمەن ٢٠ ساڵ، بە گومانی ئەنجامدانی کارگەلێک کە لەلایەن مۆرە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلێگرامەوە پێیان سپێردرابوو، دەسبەسەر کراون و لێپرسینەوەیان لێ کراوە.
دەوترێت کە مورگین بە هۆی فیلمهەڵگرتن لە مووشەکە هاویشتراوەکانی ئێران و دانانی نانجۆک لە ناوچەیەکەی دیاریکراو و ڕادەستکردنی بە کەسانی دیکە گومانی لەسەرە .
هاوکات لەگەڵ ڕاگواستنی زانیاریی هەستیاری ئەمنیەتی، گرتنی وێنە و ڤیدیۆ لە فروشگاکان و نەخۆشخانەکان لە هەوڵە گوماناوییەکانی ئەم سێ کەسە بووە.
ئیسرائیل لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، دەیان کەس لە دانیشتووانی ئەم وڵاتەی بە گومانی پێوەندی لەگەڵ مۆرە ئیتلاعاتییەکانی ئێران دەسبەسەر کردووە کە بەپێی ڕاپۆتە بڵاوکراوەکان لە میدیاکانی ئیسرائیل، ژمارەی دەسبەسەرکراوان تاکوو ئێستا گەیشتووە ٥٠ کەس.