
سه‌ره‌ڕای گرانبوونی پێداویستییه خۆراکییه‌کان له ئێران‌دا، له ماوه‌ی ٦ مانگدا نرخی ڕۆنی خۆراکی ٤٥ له‌سه‌د هه‌ڵکشاوه و کارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و به‌رهه‌مه ڕایگه‌یاندووه، به‌هۆی که‌میی ڕۆنی خۆراکی له بازاڕدا له داهاتوویه‌کی نزیکدا گرانتریش ده‌بێت.
نرخی پێداویستییه‌کی خۆراکیی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک وه‌کوو ڕۆن که له ئێستادا ٥ کیلۆی به ٥٠٠ هه‌زار تمه‌نه، له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا به ٣٦٩ هه‌زار فرۆشراوه.
هه‌روه‌ها نرخی ڕۆنی نیوه به‌ستووی ٤ کیلۆگره‌می به ٣٧٦ هه‌زار و ٢٠٠ تمه‌ن و ڕۆنی نیوه به‌ستووی ٢٧٠٠ گره‌می به ٢٥٠ هه‌زار و ٦٠٠ تمه‌ن ده‌فرۆشرێت.
ئاماره‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن نرخی ڕۆنی تایبه‌ت به سوورکردنه‌وه و ڕۆنی ئاساییش هاوشێوه‌ی ڕۆنه‌کانی دیکه به شێوه‌ی به‌رچاو گران بووە و گرانتریش ده‌بێ.
به وته‌ی به‌خشعه‌لی به‌یاتی، جێگری بازڕه‌سی و پشتیوانی له مافی به‌کارهێنه‌ران سه‌ر به ئیداری گشتیی پیشه‌سازی، مه‌عده‌ن و بازرگانیی خوراسانی ڕه‌زه‌وی، له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه هه‌تا مانگی جۆزه‌ردان، نرخی ڕۆنی خۆراکی ٢٥ له‌سه‌د گران بووه.
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن حوسێنی، جێگری پارێزگار و فه‌رمانداری مه‌شهه‌د به ئاماژه‌دان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی ڕۆن وتوویه‌تی: "گرانیی ڕۆن به‌پێی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی کرێکار، هاتوچۆ و ڕاگواستن، سروشتییه".
ئه‌و قسانه‌ی به‌رپرسانی ڕێژیم له کاتێدایه کە نه‌ک هه‌ر له کۆنتڕۆڵکردن و به‌ڕێوه‌به‌رییه‌کی ستاندارد له‌مه‌ڕ گرانیی پێداویستیی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک ڕۆڵیان نییه به‌ڵکوو خۆیان به‌شێکی گرینگ له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی شتومه‌ک و پێداویستییه‌کانی خه‌ڵکن.