
ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی ڕایگەیاند کە چاوەدێرانی خۆی لە ئێران بانگ کردووەتەوە.
ئەو ئاژانسە هەروەها ڕایگەیاندووە کە بەهۆی شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ڕێژیمی ئێران، چاوەدێرانی ئەو ئاژانسە، ئاسایشیان لە ئێران کەوتبووە مەترسی و هەر بۆیە ئەوانیان بانگ کردووەتەوە بۆ ڤییەن.
هاوکات "ڕافائێل گروسی" سەرۆکی ئەو ئاژانسە ڕایگەیاندبوو کە پێویستە ڕێژیمی ئێران هاوکاریی پێویستی ئاژانس بۆ چاوەدێریی دووبارە بەسەر کاروباری ناوەندە ئەتۆمییەکانی ڕێژیمدا بکات.
بە دوای هێرشی ئیسرائیل و ئامریکا بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ و نەتەنز و ئێسفەهان، ڕێژیمی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانس ڕاگرت.