
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند؛ ڕێژیمی ئێران له‌باره‌ی به‌دواداچوونی بۆ به‌رنامه‌ی ناو‌کی یان ڕاگرتنی پیتاندنی ئۆران‌یۆم ڕه‌زامه‌ندی ده‌ر نه‌بڕیوه و ڕه‌نگه له شوینێکی دیکه‌وه به‌رنامه‌ی ناو‌کی درێژه پێ بده‌ن.
دۆناڵد ترامپ، ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی پووشپه‌ڕ، له وتووێژێکدا ڕایگه‌یاند که له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیمی ئێران له‌گه‌ڵ پاشه‌کشێیه‌کی هه‌میشه‌یی به‌ره‌وڕوویه به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه تاران به‌رنامه‌ی خۆی له شوێنێکی دیکه‌وه ده‌ست پێ بکاته‌وه.
هه‌روه‌ها ناوبراو له‌باره‌ی ڕاوبۆچوونی ئیسرائیل له‌وباره‌وه وتوویه‌تی: "له چاوپێکه‌وتنی ڕۆژی دووشه‌ممه له کۆشکی سپی‌دا، له‌گه‌ڵ بێنیامین نێتانیاهوو له‌باره‌ی ئێرانه‌وه قسه ده‌که‌م و له‌وباره‌وه بڕیار ده‌ده‌ین".
سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا پێشتر له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ پووشپه‌ڕ وتبووی: "ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ئاماده‌یه و ئه‌گه‌ر پێویست بێت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌و ڕێژیمه چاوپێکه‌وتنمان ده‌بێت".
ئه‌و قسانه‌ی دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا له کاتێکدایه ڕۆژی یەکشەممەی حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند کە له دوای هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوکییه‌کان، پێوه‌ندییه‌کی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران‌دا نه‌بووه و وتوویەتی: ''لەگەڵ تاران دانوستان ناکەم و هیچ پێشنیارێکم بۆ ئێران نییه".
پێشتر عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە دوور نازانرێت لە چەند ڕۆژ یان حەفتەی داهاتوودا دانوستانە ناوکییەکان لەگەڵ ئەمریکا دەست پێ بکاتەوە. جەختیشی لەوە کردەوە کە تاران سەرەتا دەبێت دڵنیا بێت لەوەی کە ئەمریکا لە کاتی دانوستانەکاندا هێرشێکی نیزامیی دیکە ئەنجام نادات.