
ئیسماعیل سانیار، به‌ندکراوی سیاسیی پێشوو و چالاکی مه‌ده‌نیی خه‌ڵکی شاری بۆکان، که ڕێکه‌وتی ١١ی پووشپه‌ڕ له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوه و هه‌تا ئێستا له هۆکاری ده‌سبه‌سه‌رکران و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مافی مرۆڤی "کوردپا"، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئیسماعیل سانیار هاووڵاتیی خه‌ڵکی بۆکان و به‌بێ نیشاندانی حوکمی یاسایی ده‌سبه‌سه‌ریان کردووه و چاره‌نووسی هه‌تا ئێستا ناڕوونه.
شایانی باسه ئه‌و به‌ندکراوه سیاسییه پێشووه له ڕێکه‌وتی ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٤ی هه‌تاویدا، له‌لایه‌ن هێزه به‌ناو ئه‌منییه‌تییه‌کانی ڕێژیمه‌وه له بۆکان به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده مافی مرۆییه‌کان ده‌سبه‌سه‌ر کرا و له دوای لێپرسینه‌وه و ڕاگیرانی له گرتووخانه‌ی بۆکان‌دا، به دانانی بارمته ئازاد کرا.
ئیسماعیل سانیار، له مانگی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٥دا و دوای به‌ڕێوه‌چوونی دوو دانیشتنی به‌ناو دادگایی له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه به سه‌رۆکایه‌تیی عه‌لیار خه‌لیلزاده و محه‌ممه‌دحوسێن ڕه‌زایی، به تۆمه‌تی هه‌وڵدان له دژی ته‌ناهیی میللی له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوون له یه‌کێک له حیزبه دژبه‌ره‌کانی ڕێژیم، به سێ ساڵ به‌ندکرانی داسەپاو سزا درابوو.