
له سه‌ره‌تای شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی نێوان ئیسرائیل و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و له دوای ئاگربه‌ستەوە هه‌تا ئێستا، ١٢ هه‌زار گه‌شتی ئاسمانیی ئێران هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و زیانێکی قه‌ره‌بوونه‌کراو و قورس به ئابووریی ڕێژیم و ڕێکخراوی فڕۆکه‌وانیی ڕێژیم گەیشتووە.
حه‌میدڕه‌زا سانعی، جێگری ڕێکخراوی فڕۆکه‌وانیی ڕێژیم ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ لهباره‌ی زیان و لێکه‌وته‌کانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌کان وتوویەتی: "له سه‌ره‌تای شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌وه زیاتر له ١٢ هه‌زار گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ئاکامی زیانه‌کان له ئاستێکداته که هه‌تا ئێستا به‌دواداچوون بۆ زیانه‌کان به‌رده‌وامه و ئامارێکی ورد و دروست له‌به‌ر ده‌ستدا نییه".
له دوای تێپه‌ڕبوونی ٢٠ ڕۆژ له یه‌که‌مین هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ڕێژیم ئێران و ڕاگیرانی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی له‌و ماوه‌یه‌دا، سه‌ره‌تا یه‌که‌مین گه‌شته‌کان له فڕۆکه‌خانه‌ی خومه‌ینی له تارانه‌وه بۆ دۆبه‌ی و تورکیه و دواتر بۆ چین و عه‌مان ده‌ستی پێ کردووه.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئاباد هه‌تا ئێستا به‌هۆی زیانه‌کانی هێرشی ئیسرائیله‌وه نه‌یتوانیوه گه‌شته‌کانی خۆی ئاسایی بکاته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئیددیعای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی بلیت له‌لایه‌ن "سانعی"یەوە که وتوویەتی: "سه‌ره‌ڕای زیانێکی قورس بۆ سه‌ر فڕۆکه‌خانه و شیرکه‌ته فڕۆکه‌وانییه‌کان به‌ڵام هه‌وڵ ئه‌ده‌ین نرخی بلیت گران نه‌که‌ین"، هاووڵاتییان باس له‌وه ده‌که‌ن که ڕێژیمی ئێران بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانه ئابوورییه‌کانی له‌مه‌ڕ که‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی گه‌شته ئاسمانییه‌کان، نرخی بلیتی زۆر گران کردووه.